30/4/2018 10:43 AM

فیۆرەنتینا خزمەتێكی گەورەی یۆڤانتۆسی كرد

لە یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵی یانەی ناپۆلی رووبەرووی یانەی فیۆرەنتینا بویەوەو یارییەكەی پێ دۆراند .


یانەی فیۆرەنتینا توانی بە سی َگۆڵی بێوەڵام سەركەوتن بەسەر یانەی ناپۆلی پلەی دووەم تۆماربكات كە نزیك بوو لەوەی پێشەنگی خولەكە وەربگرێت.


بەو دۆراندنەش ناپۆلی هەلی وەرگرتنی نازناوەكەی لەدەستدا بۆ جارێكی تر چونكە بە چوار خاڵ دوای یانەی یۆڤانتۆس كەوتووە لە ئێستادا.


یانەی فیۆرەنتینا بە وسێ خاڵەی لەم یارییەدا بەدەستی هێنا خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 54 خاڵ و لە پلەی نۆیەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved