ساڵانه له رۆژی 1ی ئایاردا ساڵیادی رۆژی جیهانی كرێكاران ده‌كرێته‌وه. دیاریكردنی رۆژی جیهانی كرێكاران له 1ی ئایاردا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1882، له‌و ساڵه‌دا پێتار مه‌كگوایر كه سه‌رۆكی كرێكارانی ئه‌مریكا بوو به‌شداری له ئاهه‌نگێكدا كرد كه تایبه‌ت بوو به كرێكاران، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌و ئاهه‌نگه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌هه‌ل زانی و پێی باشبوو بڕیاریدا كه ئه‌و رۆژه به رۆژی جیهانی كرێكاران دیاریبكرێت. جێی باسه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران كرێكار له چه‌ندین وڵات مانیان گرت و داوایان ده‌كرد رۆژی 8 كاتژمێر دیاریبكرێت بۆ كاركردن و مافه‌كانیان بۆ جێبه‌جێبكرێت، تا ساڵی 1890 نوێنه‌رانی كرێكارانی ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست و تێیدا بڕیاردا كه ساڵانه له رۆژی 1ی ئایاردا كاركردن رابگیرێت له جیهاندا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure