دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاڵپشتی خۆی بۆ فایلی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا بۆ رێكخستنی مۆندیالی 2026 ده‌ربڕی و نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزیشی بۆ ئه‌و وڵاتانه نارد كه پاڵپشتی مه‌له‌فی مه‌غریب ده‌كه‌ن كه تاكه ركابه‌ری فایلی ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دایه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و كه‌نه‌دا میوانداری مۆندیالی 2026 بكات كه 48 هه‌ڵبژارده به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌غریب بووه‌ته ركابه‌ری ئه‌م فایله‌و چه‌ند وڵاتێكیش پشتگیری ده‌كه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه تره‌مپ له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مریكا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌داو مه‌كسیك پڕۆژه‌یه‌كی به‌هێزی بۆ رێكخستنی مۆندیالی 2026 پێشكه‌ش كردوه، به‌ڵام جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه ده‌بینین چه‌ند وڵاتێك كه ئێمه هه‌میشه پاڵپشتیان لێده‌كه‌ین پشتگیری مه‌غریب ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت بپرسین ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه پاڵپشتی فایلی ئێمه ناكه‌ن ئێمه بۆچی پاڵپشتیان لێ بكه‌ین. فیفا رۆژی 13/6ی ئه‌مساڵ واته رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 ئه‌و فایله دیاری ده‌كات كه ده‌بێته رێكخه‌ری مۆندیالی 2026 و ئه‌و په‌یامه‌ی ترامپیش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگ به فایلی مه‌غریب بده‌ن. مه‌غریب له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه فه‌ره‌نسا كه سه‌رۆكی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندوه مه‌غریب به‌هۆی نزیكی له‌فه‌ره‌نسا بژارده‌یه‌كی گونجاوه‌و ئه‌فریقاش شایه‌نی ئه‌وه‌یه بۆ جاری دووه‌م مۆندیال رێكبخات. له‌پاڵ فه‌ره‌نساش سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقاش پاڵپشتی خۆی بۆ فایلی مه‌غریب دوپات كردۆته‌وه‌و راشكاوانه داوا ده‌کات ده‌نگ به مه‌غریب بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانی داهاتوو وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌نگتان پێبده‌ن.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure