2/5/2018 09:29 AM

ریاڵ مەدرید بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەك گەیشتە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ

لەیارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی و لە یاری گەرانەوەدا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی كرد.


یانەی بایرن لە یاری پێشودا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك توشی شكست هاتبوو بەڵام لە خولەكی 3 دا كیمچ یەكەم گۆڵی بۆ بایرن تۆماركرد.


دواتر لە خولەكی 12 دا كەریم بەنزیمە ئەنجامەكەی بۆ ریاڵ مەدرید یەكسان كردەوە .


لە گەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەم بەنزیمە جارێكی تر گەرایەوەو دووەم گۆڵی خۆی بۆ مەدریدییەكان تۆماركرد هەرچەندە لە خولەكی 63 دا جەیمز رۆدرێگز ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە بەڵام ریاڵ مەدرید بە سود وەرگرتن لە ئەنجامی یاری پێشوو وبەكۆی هەردوو یارییەكە بە 4 گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو لە یاری كۆتایشدا چاوەرێی براوەی لیڤەرپوڵ و رۆما دەكات.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved