2/5/2018 09:32 AM

ئەگەر کۆکەت هەیە ئەم خواردنە سروشتیانە بەکاربهێنە

بەپێی ڕێنمایی ڕووەکناس هاوڕاز قادر ئەم خواردنە سروشتیانە سوودی بۆ کۆکەو کێشەکانی سنگ هەیە:

١/ شۆربا: شلە گەرمەکەی شۆربا تایبەتمەندی دژە ئیلتیهابی هەیە، بەتایبەتی شۆربای مریشک، چونکە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە دەدات و کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

٢/بیبەری توون: لە خواردنە کاریگەرەکانە بۆ سنوردارکردنی کۆکە، لەبەرئەوەی مادەی "کابسیسین"ی تێدایە. 
کەمێک بیبەری توون بکەرە ناو شۆرباکەتەوە تاوەکو وردەوردە کۆکەکە نەمێنێت.
 
٣/ خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی: لە گرنگترین دژە ئۆکسانەکانەو زۆر گرنگە بۆ کۆئەندامی بەرگری و چارەسەرکردنی کۆکە وەک لیمۆو شیلک و کێوی و برۆکلی.

٤/سیر: بەپێی چەندین توێژینەوەی زانستی سیر کۆکە کەمدەکاتەوە بەهۆی بوونی مادەی "للیسین" کە کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات.

٥/ جاترە: پێکهاتەیەکی تێدایە بەرەنگاری کۆکە دەبێتەوە، هەربۆیە بیکەرە ناو خواردنەکانتەوە تاوەکو سودی لێوەربگریت.

خاک- تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved