پاش ئه‌و پێشوازییه زۆره‌ی له‌لایه‌ن بینه‌رانیه‌وه لێیكرا، ماوه‌ی نمایشكردنی شانۆیی "ملوانكه‌ی پچڕا‌و" له 1ی ئایاره‌وه بۆ 10ی ئایار درێژده‌كرێته‌وه. سه‌باره‌ت به نمایشه‌كه، دێرین حامید وتی: ئه‌م شانۆییه كاركردنه له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكی كورد‌و ده‌رخستنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه‌كه كه روبه‌ڕووی ژیانی تاكی ئێمه ده‌بێته‌وه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. وتیشی: سوپاسی بێپیانمان بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی بینه‌ران و ئه‌و پێشوازییه له كاره‌كه ده‌كرێت و ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی وایكرد ماوه‌ی نمایشكردنی كاره‌كه‌مان درێژبكه‌ینه‌وه. كه له به‌رواری ۲۱-٤ـه‌وه یه‌كه‌م نمایشی ده‌ستپێكردو بڕیارماندا تا ۱٠-٥ له نمایشكردن به‌رده‌وامبێت. رۆژانه كات 5:00ی ئێواره له هۆڵی به‌دیعه دارتاش له‌ناو په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی. شانۆیی ملوانكه‌ی پچڕا‌و، ورگیراوه له فیلمی "ابدو یك روز". به‌رهه‌م ئه‌نوه‌ر وه‌ك نووسه‌ری دووه‌م كاری نوسینه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی كردووه‌و دێرین حامیدیش وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاری تێدا كردووه‌و چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌توانای شاری سلێمانیش تێیدا به‌شدارن. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م به‌رهه‌می دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندی شانۆی تاڤه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure