بریارە ئەمشەو لە دووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی و لە یاریگای ئۆڵەمپیكۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا یانەی رۆما پێشوازی لە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بكات.
لە یاری پێشوو یانە ئینگلیزییەكە لە نێو خاكی خۆیدا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەركەوتنی تۆمار كردبوو.
یانەی رۆما دەیەوێت بەهێزێكی زۆرەوە دەست پێبكات و ئەو هەنگاوە مێژووییە تۆمار بكات و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی لەلایەكی ترەوە لیڤەرپوڵ دەیەۆێت ئەو هەلە مێژووییە لەدەست خۆی نەدات و دوای دور كەوتنەوە بو َماوەیەكی زۆر ئەمجارە نازناوەكە بەدەست بهێنێتەوە .
یارییەكە بەكاتی كوردستان كاتژمێر 9:45 خولەك دەبێت .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure