بەپێی ڕێنماییەکانی د.پشدەر عبدللە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان ١٠ هۆکاری سەرەکی هەیە تا دایکان و باوکان منداڵەکانیان لە خواردنەوە گازییەکان بپارێزن. ١- بڕێکی زۆر وزەو شەکری تێدایە بۆیە هۆکارێکی بەهێزە بۆ قەڵەوبوونی منداڵ. ٢- خواردنەوەی گازییەکان ئارەزووی نانخواردنی منداڵ کەمدەکەنەوە، بۆیە هۆکاری سەرەکین بۆ کەمبوونی ماددەی سوودبەخش و ڤیتامین ئەی و کالیسیۆ و مەگنسیۆم چەندین ماددەی تر. ٣- فۆسفۆڕ ماددەیەکی سەرەکی پێکهێنەری خواردنەوە گازییەکانەو دەبێتە هۆی کەمبوونی کالسیۆم، بۆیە ئەگەری نەخۆشی ئێسقان بەتایبەتی شکانی ئێسقان زیاد دەکات. ٤- پەیوەندیيەکی بەهێز لەنێوان خراپبوونی ددانەکان و خواردنەوە گازییەکاندا هەیە. ٥- بڕێکی زۆر کافایينی تێدایە کە زیان بە ڕژێنی سەر گورچیلە دەگەیێنێت. ٦- خواردنەوەی ڕۆژانەی ئەوانە هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە. ٧- ئەسپارتەیم ماددەیەکی زیانبەخشە بۆ مێشک و ڕژێنەکان کە لەناو خواردنەوە گازيیەکاندا هەیە. ٨- MSG یەکێک لە ماددە زیانبەخشەکانی تر ماددەی کە زیان بە مێشک دەگەیەنێت. ٩- زیانی زۆری بۆ گەدەو ڕیخۆڵەکان هەیە. ١٠- خواردنەوە گازیەکان وەک دەرمانی میز پێکەر كاردەکەن، بۆیە مەترسی بۆ وشکبوونەوەی منداڵ هەیەو کاری کۆئەندامی هەرسیش کەمدەکاتەوە. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure