2/5/2018 09:48 AM

سلێمانی.. فیستیڤاڵی به‌هاره‌ی هه‌رزانكردنی نرخ ده‌ستیپێكرد

به‌ به‌شداری 120 كۆمپانیای بازرگانی ناوخۆی هه‌رێم فیستیڤاڵی به‌هاره‌ی هه‌رزانكردنی نرخ له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

فیستیڤاڵی به‌هاره‌ی هه‌رزانكردنی نرخ به‌ به‌شداری 120 كۆمپانیای بازرگانی ناوخۆی هه‌رێم له‌ بینای پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستیپێكردو شمه‌ك و كاڵا نمایشكراوه‌كانیش له‌ 1ی ئایاره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ نمایش ده‌كرێن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه‌ كه‌ شمه‌ك و كاڵاو پێداویستی هاووڵاتیانی تیادا ده‌سته‌به‌ر كراوه‌ بتوانین بازارێكی باشتر بۆ بازرگانان و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نرخه‌كان بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجامبده‌ین.

وتیشی: به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ نه‌مانتوانیوه‌ پێشاگای نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵی هه‌رزانكردنی نرخه‌وه‌ جوڵه‌یه‌كی ئابووریانه‌ دروستبكه‌ین.


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved