2/5/2018 09:51 AM

ئاگادارییه‌ك له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانیه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ بچن كارتی نیشتمانییه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌...

داواكارین له‌ هاوڵاتیان كه‌ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانیان كردووه‌ تا به‌رواری (١٢/٥/٢٠١٨) ‏‎رۆژانه‌ له‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌عات (2) پاشنیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (5) ئیواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی ره‌گه‌زنامه‌كانی (سلێمانی‌ _ رانیه‌ _ هه‌ڵه‌بجه‌ _ دوكان _ بازیان _چوارقورنه‌ _ به‌كره‌جۆ _شارباژێر_ پشده‌ر - ھێرۆ) ‌واتا ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێكردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیه‌كانیان‌.

پێداویستییه‌كان...

‏‎1-ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌

‏‎2-پێناسی‌ باری شارستانی‌

‏‎3-وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی


خاك - راگه‌یاندنی ره‌گه‌زنامه‌ی سلیمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved