پێشانگای "120 وێنه‌ی فۆتۆگرافی له 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" کرایه‌وه به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، پێشانگای "120 پارچه وێنه‌ی فۆتۆگرافی له به‌رهه‌مه‌کانی 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" به ئاماده‌بوونی "ڕه‌زا میرکه‌ریمی" ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "عه‌لیڕه‌زا شوجاع نوری" به‌ڕێوه‌به‌ری ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه سینه‌ماییه‌کان، "سه‌یفوڵڵا سه‌مه‌دیان" به‌ڕێوه‌به‌ری رووداوه تایبه‌ته‌کانی فێستیڤاڵ و کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی و بیانی له‌وانه "دێبۆرا یانگ" ره‌خنه‌گری ناوداری ماڵپه‌ڕی هاڵیود ریپۆرته‌رو وێرایتی، "میشێل فرۆدۆن" سه‌رنووسه‌ری پێشووی کایه دۆ سینه‌ماو ره‌خنه‌گری ماڵپه‌ڕی هاڵیود ریپۆرته‌ر، "فڕانکۆ نێرۆ" ئه‌کته‌ری ناوداری ئیتاڵیایی و چه‌ندین ئه‌کته‌ری سینه‌ما له نهۆمی حه‌وته‌می په‌ردیسی سینه‌مایی چارسوو کرایه‌وه. "سه‌یفوڵڵا سه‌مه‌دیان" به‌ڕێوه‌به‌ری رووداوه تایبه‌ته‌کانی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌م رێوڕه‌سمه‌دا وتی: ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که له به‌ره‌به‌ری 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێرانداین، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی فۆتۆگرافه‌رانه‌مان بۆ مێژووی سینه‌مای ئێران لێداو که‌سی یه‌که‌میش که چووین بۆ لای "جه‌ماڵ ئومید" مێژوونووس و ره‌خنه‌گری سینه‌مای ئێران بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی که زانستێکی سینه‌مایی باشی هه‌یه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌م بواره‌دا ئه‌نجامداوه. وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ری سینه‌مای ئێران یارمه‌تیان داین بۆ ئه‌وه‌ی که به خێراییه‌کی باش کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌م وێنانه ئاماده‌بکرێت و کۆبکرێته‌وه. سه‌مه‌دیان وتی: هه‌ڵبژاردنی وێنه‌کانی پێشانگای "120 پارچه وێنه‌ی فۆتۆگرافی له به‌رهه‌مه‌کانی 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌وری کاریگه‌ریدانه‌ری یه‌ک فیلم له ژیانی هونه‌ری ده‌رهێنه‌ره‌که‌یداو له‌هه‌مووی گرنگتر ده‌وری یه‌ک فیلم له قۆناغه گرنگ و مێژووییه‌کانی سینه‌مای ئێران‌دا ئه‌نجامدراوه. له‌مڕووه‌وه ته‌نیا وێنه‌یه‌ک له فیلمێک له 120 ده‌رهێنه‌ری هه‌ڵبژارده له‌نێو ده‌رهێنه‌ره‌کانی سینه‌مای ئێران ده‌ستنیشان کراوه. له‌و پێشانگایه‌دا پێداچوونه‌وه‌مان هه‌یه بۆ مێژووی سینه‌مای ئێران که بۆ هه‌میشه له ئه‌رشیڤی مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌رمان ده‌بێت. "سه‌یفوڵڵا سه‌مه‌دیان" هه‌روه‌ها وتی: هه‌ڵبژاردنی کۆمه‌ڵه‌ی 120 که‌س له ده‌رهێنه‌ره‌کانی مێژووی سینه‌مای ئێران و دیاریکردنی یه‌ک فیلمی تایبه‌ت بۆ هه‌ریه‌ک له‌وانه‌و کۆکردنه‌وه‌ی یه‌ک وێنه‌ی فۆتۆگرافی تایبه‌ت له‌هه‌ر فیلمێک که تایبه‌تمه‌ندیی دیمه‌ن و روانگه‌ی دیاریکراو و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی هه‌بێت، کارێکی یه‌کجار چه‌توون و هه‌ستیار بوو که ئێمه هه‌وڵماندا به هاوڕێیه‌تی و یارمه‌تی کۆمه‌ڵێک له هاوکارانی ئاگادار، به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مای ئێران له‌ماوه‌ی 120 ساڵدا به وردبینی و هه‌ستیارییه‌وه لێکدانه‌وه‌یان بۆ بکه‌ین. له‌و پێشانگایه‌دا وێنه‌گه‌لی فۆتۆگرافی له فیلمی "له‌یلی و مه‌جنوون" به‌رهه‌می "عه‌بدولحوسێن سپه‌نتا" تا به‌رهه‌مه‌کانی ده‌یه‌ی 90ی سینه‌مای ئێران نمایشکراوه. له به‌شی پێشانگای "رووداوه تایبه‌ته‌کان"دا له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر پێشانگایه‌ک له وێنه‌کانی فۆتۆگرافی نه‌کراوی فیلمه‌کانی "مانگا"، "بای سه‌با" و له خولی سی و پێنجه‌می فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جردا پێشانگای وێنه‌کانی فۆتۆگرافی نه‌کراوی فیلمی "ناخودا خورشید" و هه‌روه‌ها پێشانگای وێنه‌ی فۆتۆگرافی و پۆسته‌ری رێزلێنانی سینه‌ماکاری کۆچکردوو "عه‌باس کیارۆسته‌می" هاوکات له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مساڵ پێشانگای "120 پارچه وێنه‌ی فۆتۆگرافی له به‌رهه‌مه‌کانی 120 ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای ئێران" هاوڕێ له‌گه‌ڵ پۆسته‌ره‌کانی سێ خولی به‌شه‌کانی سه‌ره‌کی و لاوه‌کی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئاراسته ده‌کرێت. ئه‌م پۆسته‌رانه به‌گشتی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی "ئیره‌ج ته‌قی پوور" و دیزاینی "حه‌میدڕه‌زا به‌یده‌قی" و دوو پارچه له دیزاینه‌کانی "عه‌لی خورشیدپوور" له‌م پێشانگایه‌دا نمایشکراون. خاك - مه‌نووچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure