جوتیار محمد رێنمایيکاری دەروونی بۆ خاك وتی: حه‌سودی ئه‌وكاته دروستده‌بێت كه كه‌سه‌كه به‌راوردێکی نالۆژیكی خۆی به كه‌سانی تر دەکات، به‌وهۆیه‌وه هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانی و بێمافی و سته‌ملێكراوی بۆ دروستده‌بێت، ئه‌و هه‌سته نه‌رێنه‌یه له‌شێوه‌ی هێزێك یا تیروانینێكی سلبی ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌و شته‌ی كه هه‌ستده‌كات تۆ هه‌ته یان زۆرترت هه‌یه‌و له هی ئه‌و باشتره. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرفتار ده‌بن به‌ده‌ست حه‌سوده‌كان كه‌سانی ژیر‌و كه‌سانی هه‌ستیارو كه‌سانێكی باشن، هیچ كه‌س به‌خۆدا ناشكێننه‌وه‌و سوكایه‌تی به‌كه‌س ناكه‌ن. بۆ خۆپاراستن لە کەسە حەسودەکان: ١- زۆر باسی خۆت مه‌كه لای كه‌سانی حه‌سود ئاگاداری قسه‌و باسه‌كانت به زۆر به‌وریایه‌وه بدوێ، وامه‌كه ئه‌و هه‌ست به‌كه‌می بكات و تۆش به پاله‌وان بزانێت، یان خۆی به شكستخواردوو بزانێت و تۆش به سه‌ركه‌وتوو بزانێت. ٢- له‌وكاته‌ی له كه‌سی حه‌سود نزیكده‌بیته‌وه گرنگی به شكل و شێوه‌ی خۆت مه‌ده جوانی خۆت ده‌رمه‌خه. ٣- هیزی داهێنان و بلیمه‌تی خۆت ده‌رمه‌خه لای كه‌سی حه‌سود به‌تایبه‌تی لای ئه‌و كه‌سانه‌ی پله‌یان له‌تۆ به‌رزتره، وه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه یان به‌رپرسی كاره‌كه‌ت. ٤- له‌وكاته‌ی بۆنەو ئاهەنگێکیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی هه‌وڵمه‌ده ئازاریان بده‌یت یان توشی ئیحراجیان بکەیت، بۆیه پێویسته تۆ هه‌رده‌م خۆشه‌ویستی و هاوسۆزیان بۆ ده‌ربخه‌یت تاكو رقیان لێت نه‌بێت و حه‌ساده‌تت پێنه‌به‌ن. ٥- تا ده‌توانیت كه‌سێكی خاكی به، مه‌هێله كه‌سانێك به‌هۆی هه‌ڵویست و خۆده‌رخستنت، هه‌ست به كه‌می خۆیان بكه‌ن وا هه‌ستبكه‌ن ئه‌وان ناتوانن بگه‌ن به‌تۆ حه‌سودیت پێببه‌ن. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure