3/5/2018 10:36 AM

باس و خواسی ئەیلان كوردی دەگاتە ئەمریكا

فیلمی (ئەیلان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر كە بەسپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە، لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێونەتەوەیی لە وڵاتی ئەمریكا، بەشداری دەكات و كێبركیی بردنەوەی خەڵات دەكات.

لەبارەی بەشداری فیلمەكەی لەو فێستیڤاڵەدا جوبرائیل ئەبوبەكر دەرهێنەری فیلمەكە وتی: فیلمی (ئەیلان) لە فێستیڤاڵی نۆڤا بۆ فیلمی خوێندكاران كە لەوڵاتی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت بەشداری دەكات و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات.

لەبارەی چیرۆكی فیلمەكەشەوە جوبرائیل وتی: چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لە سوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنەبەرو بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەرلەوەی بگەن بە كەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی.

فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوەو ئومێد رۆژ كاری موزیكی فیلمەكەی جێبەجێكردووە هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردووە.

 دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر  فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداریكرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.

جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبووی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لە ساڵی 2001ەوە دەستكردووە بە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلم و 13 فیلمی سینەمایی درێژ یاریدەدەری وێنەگر بووەو لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەستپێكردووە.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved