3/5/2018 11:15 AM

لیڤەرپوڵ بۆ رووبەرووبونەوەی ریاڵ مەدرید گەیشتە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ

لە یاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی و لە یاریگای ئۆڵەمپیكۆ یانەی رۆما رووبەرووی یانەی لیڤەرپوڵ بویەوە .


یاری پێشوو لیڤەرپوڵ لە نێو خاكی خۆیدا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەركەوتنی تۆمار كردبوو بۆیە لەم یارییەدا بەشێوەی بەرگریی دەستی بە یاری كردن كرد.


سەرەتا سیدۆ مانی یەكەم گۆڵی بۆ لیڤەرپول َتۆمار كرد دواتر میللەر لە لیڤەرپوڵ گۆڵێكی بۆ رۆما بەهەڵە تۆما كرد ودواتر جۆریجینۆ توانی لیڤەرپوڵ بكاتە خاوەن گۆڵی دووەم .


گێمی دووەم بۆ رۆما سەرسورهێنەر بوو چونكە توانیان لەرێگەی دیزیكۆ و ناینگۆلانەوە سێ گۆڵ تۆمار بكەن بەڵام بەهۆی ئەنجامی پێشووەوە نەیان توانی بگەنە یاری كۆتایی و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتیەكەكرد.


بریارە رۆژی 26ی ئەم مانگە یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكان لەنێوان لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەریدی بەرێوە بچێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved