له‌ڕه‌نگی زه‌ردباوی ئاساییه‌وه بۆ ره‌نگی قاوه‌یی و سوری مه‌ترسیدار، ئه‌م ره‌نگانه زانیاری گرنگت له‌سه‌ر ته‌ندروستیت پێده‌ڵێن. له‌مباره‌یه‌وه د.سۆران محمد پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی وتی: ١- ڕه‌نگی ڕوون یان زه‌ردێكی كاڵ: واته تۆ زۆر باشیت و له‌شت به‌وشێوه‌یه كارده‌كات كه ده‌بێت بیكات. ٢- زه‌رد: واته له‌شت به‌باشی هایدره‌یت نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆر ئاره‌قكردنه‌و پێویسته شله‌مه‌نی زیاتر بخۆیته‌وه. ٣- زه‌ردی تاریك: به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان ڕه‌نگی میز ده‌گۆڕێت بۆ زه‌ردی تاریك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رمانت به‌كارنه‌هێناو ڕه‌نگه‌كه‌ی وای لێهات ئه‌وا سه‌ردانی پزیشك بكه به‌زوویی چونكه له‌وانه‌یه گرفت و ئاوسانی جگه‌ر بێت. ٤- سپی شیری: واته بوونی به‌كتریا له ڕێڕه‌وی میز یان هه‌وكردن و به‌ردی گورچیله. ٥- قاوه‌یی: كێشه له جگه‌رتدا هه‌یه، ئاو زۆر بخۆره‌وه‌و سه‌ردانی پزیشك بكه. ٦- سور یان په‌مه‌یی: خواردنی هه‌ندێك خۆراك ڕه‌نگی میز ده‌گۆڕێت بۆ سور یان په‌مه‌یی، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵبوونی خوێن هه‌یه به میز به‌هۆی به‌ردی گورچیله، كێشه‌ی ڕێڕه‌وی میز، یان وه‌رزشكردنی سه‌خت. ٧- پرته‌قاڵی: به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ ئاسانكردنی میزكردن له‌وانه‌یه ببێته هۆی پرته‌قاڵی‌بوونی ڕه‌نگی میز. هه‌روه‌ها خواردنی گێزه‌ر یان شه‌ربه‌تی گێزه‌ر له‌وانه‌یه كه‌مێك ڕه‌نگی میز پرته‌قاڵی بكات. ٨- شین یان سه‌وز: كاریگه‌ری خواردنی هه‌ندێك خۆراك ڕه‌نگه‌كه‌ی وا لێده‌كات. د.سۆران ئاماژه به‌وه‌شده‌دات له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌گه‌ر گۆڕانی ڕه‌نگی میزه‌كه‌ت له 24 كاتژمێر تێپه‌ڕی كرد پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌یت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure