5/5/2018 10:15 AM

نۆڤلێتێكی ئێمیل زۆلا كرایە كوردی

نۆڤلێتی " جەژنەكەی كۆكوڤیل" لە نووسینی نووسەری ناسراوی فەرەنسی ئێمیل زۆلایە، لەلایەن  نووسەرو وەرگێر ئەردەڵان عەبدوڵڵاوە لەزمانی ئەڵمانییەوە كراوەتە كوردی.  لەبارەی ئەم نۆڤلێتەوە ئەردەڵان عەبدوڵڵا بە خاك-ی راگەیاند:  ئەم نۆڤلێتە لەلایەن نووسەری ناسراوی فەرەنسی ئێمیل زۆلا نووسراوە، كە یەكێكە لە نووسەرە مەزنەكانی فەرەنسا و جیهان، ئەم نۆڤلێتەشی بە یەكێك لە نۆڤلێتە جوانەكانی دادەنرێت.  لەبارەی ناوەڕۆكی نۆڤلێتەكەشەوە وتی: باسی گوندێكی بچووكی كەناری دەریای فەرەنسا دەكات و لەم نۆڤلێتە كورتەشدا،زۆلا كۆمەڵێك مەسەلەی گرنگی وروژاندووە لەوانە:  شەڕی دەسەڵات، خۆشەویستی، شەڕەنگێزی و چاكەخوازی، كاریگەری خواردنەوە بەسەر دەروونی مرۆڤەكانەوەو كۆمەڵێك مەسەلەی  تر. 
جێگەی ئاماژەیە ئەمە 17 هەمەین  كتێبی  ئەردەڵان عەبدوڵڵایە و لەلایەن  دەزگای چاپو پەخشی سەردەم چاپكراوە.  
خاك-بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved