به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكانی ده‌روونناس كه له ئاژانسه جیهانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند رێنماییه‌ك پێویسته پابه‌ندی بیت تاوه‌كو له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تدا ژیانێكی ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌رت هه‌بێت، له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتریش ده‌روونناسان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت پیاو و ژن هاوكاری سه‌ره‌كی یه‌كتری بكه‌ن بۆ ئاسوودهییهكهیان. * پێویسته هاوسه‌ران یه‌ك كهنتۆریان هه‌بێت و جلوبه‌رگه‌كانیان تێكه‌ڵاو بێت. * پێویسته نهێنی و ژیانی نێو ژووری نووستن نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌و نهێنی بێت ته‌نها له‌نێوان خۆیاندا. * وێنه‌ی هاوسه‌رگیریتان له‌ژووری نووستن هه‌ڵبواسن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند كه‌لوپه‌ل و وێنه‌یه‌كی ئه‌نتیكه (تحفیات) له ژووره‌كه هه‌بێت باشتره. * گرنگه هاوسه‌ران چه‌ند وشه‌یه‌كی نهێنی (جفره) له‌نێوانیاندا هه‌بێت و خۆشی ژیانیان پێببه‌خشێت، یان له‌كاتێكدا خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه ئه‌مان به‌و وشه نهێنیانه بتوانن قسه بكه‌ن و یه‌كتری تێبگه‌یه‌نن. * پێویسته بۆ ئاماده‌كردنی ژه‌می خواردنه‌كان هاوسه‌ران رای یه‌كتری وه‌ربگرن. * له هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ و شێوازی خۆجوانكردن رای یه‌كتری وه‌ربگرن. * ئینجانه‌و گوڵی جوان له ماڵه‌كه‌تاندا هه‌بێت. * ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریتان له په‌نجه بكه‌ن. * رێز له كه‌سوكاری یه‌كتری بگرن. * پاكوخاوێن و بۆن خۆش بن. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure