5/5/2018 01:15 PM

ئەو ٥ وڵاتەی لەسەر ڕووی زەوی دیار نامێنن

لەگەڵ زیاد بوونی تەمەنی زەویدا گۆڕانکاریە سروشتیەکان لە (بارانبارین و لافاو، زریان و زەمین لەرزەکان)زیاد دەکەن ئەوەش وادەکات زانایان پیشبینی نەمانی ٥ وڵات بکەن لەسەر ڕووی زەوی لەماوەیەکی نزیکدا.

١) هایتی
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ئاستی ئاوی دەریا و زەریاکان و وادەکەن کە دورگەی هایتی لەماوەیەکی کەمدا لەسەر ڕووی زەوی دیار نەمێنێت، هەروەها دووبارەبونەوەی زریانەکان لەگەڵ بوونی هەژاری و شەڕی ناوخۆ هۆکارێکن بۆنەمانی ئەو دورگەیە.

٢) سیلاند
سیلانەد بچوکترین وڵاتە لە جیهاندا و پێش جەنگی جیهانی دووەم لەسەر نەخشەی زەوی بوونی نەبووە .
لە بنەڕەتدا سیلاند هەرێمێکی سەربازی بووە لەنێوان بەڕیتانیا و ئەڵمانیا، پاش کۆتایهاتنی شەڕ ئەو هەرێمە سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاندووە.
زانایان پیشبینی دەکەن بەهۆی داگیرکاری یەکێك لەودوو وڵاتەوە سیلاند کۆتای پێبێت.

3) باشوری سودان
باشوری سودان پاش جیابونەوەی لە باکور لە ساڵی ٢٠١١دا سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند.
بەڵام لەدوای ڕاگەیاندنی سەربۆخۆی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەدا پەرەی سەند، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هۆزەکاندا سەری هەڵداوەو لە لایەکی ترەوە هەژاری و نەبوونی پێداویستیەکانی ژیان هۆکارێکن بۆئەوەی زانایان پیشبینی بکەن لە دەوربەری ساڵی ٢٠٢٧ وڵاتی باشوری سودان کۆتای پێبێت.

٤) کیریباتی
چاوەڕوان دەکرێت وڵاتی کیریباتی لە نزیكترین کاتدا لەناوبچێت ئەویش بەهۆی زۆری ئەو زریانانەی کە ڕوو لە وڵاتەکە دەکەن و بونەتە هۆی لەناو چوونی بەشێکی زۆری دورگەکە.
بۆیە سەرۆکی وڵاتەکە داوای ئاراستەی دانیشتوانی وڵاتەکە کردووە بەرەو نیوزلەندا و ئوستوڕالیا کۆچ بکەن.

دورگەی کیریباتی لەساڵی ١٩٧٩دا مافی خۆبەڕێوەبردنی وەرگرتووە ، گەشت و گوزار گرنگرترین سەرچاوەی داهاتی وڵاتەکەیە لەگەڵ بوونی گوێزی هندی لە دورگەکەدا.

٥) هۆڵندا
بەهۆی نزمیەوە لە ئاستی ڕووی دەریا، دوبارەبونەوەی زریانەکان و گۆڕانی کەش و هەوا زانایان پیشبینی دەکەن بەشێکی تەواوی وڵاتەکە نقوم ببێت.

پێشتریش لە ساڵی ١٩٥٣ بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە کە بەرزی شەپۆلەکانی ئاو گەیشتۆتە ٥ مەتر تەواوی وڵاتی بەلجیکا ئاو دایپۆشیوە.

خاك- ژیمان
 






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved