6/5/2018 09:15 AM

بەشێک لە کەرەستەکانی چێشتخانە پێویستە بە بەردەوامی بگۆڕدرێت

هەندێک کەرەستەو پێداویستی لە چێشتخانەی ماڵاندا هەیە پێویست دەکات بە بەردەوامی بگۆڕدرێت و نوێتر بکرێنەوە، چونکە زۆرکات مانەوەی ئەو کەرەستانەو چەندبارە بەکارهێنانەوەی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

لەمبارەیەوە لەشکر حمید ئەندازیاری خۆراک وتی:
١- قتوی پلاستیکی کە زۆرکات خواردنی تێدا هەڵدەگیرێت ماددەیەکی تێدایە زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت بەتایبەت زیانی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشی دڵ و کەمی خوێنیان هەیە، بۆیە واباشترە زوو زوو بگۆڕدرێن.

٢- تەختە یان پلاستیکی خواردن وردکردن پێویست دەکات بە بەردەوامی لە چێشتخانەکەتدا بیگۆریت، چونکە کاتێک چەقۆ بەر تەختەکە دەکەوێت رووشاوی لەسەری دروستدەکات ئەوەش جێگایەکی باش دەبێت بۆ گەشەکردنی بەکتریاو میکرۆب.

٣- ئەو کەرەستانەی ماددەی تیڤاڵیان تێدایە وەک (مەنجەڵ و تاوە) لەکاتی خواردن ئامادەکردندا خواردنی پێوە دەنوسێت و بەزەحمەت خواردنەکە لێدەبێتەوە، ئەمەش زیان بەو کەرەستانە دەگەیەنێت بۆیە باشتروایە زووزوو بگۆڕدرێن.

٤- شاڵی قاپ شتن بەتایبەت ئەو شاڵانەی لە ماددەی ئیسفەنج دروستکراون چونکە رێژەیەکی زۆر لە میکرۆب هەڵدەگرن، بەپێی توێژینەوەکانیش هەر پارچەیەک لەو شاڵە ئیسفەنجانە بە دەیەها ملیۆن میکرۆب هەڵدەگرن، بۆیە پێویستە زووزوو بگۆردرێت.


خاک - تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved