زانایانی بواری ته‌ندروستی هه‌ڵده‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی له‌باره‌ی سووده‌كانی گوێزی هیندی، له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین سوودی تایبه‌ت ئاشكرا ده‌بێت، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا له 18 خاڵدا هه‌موو سووده‌كانی گوێزی هیندی ده‌خه‌ینه‌ڕوو. له‌هه‌مانكاتیشدا زانایانی پزیشكی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردندا به‌وپێیه‌ی كه تامی خواردن خۆشده‌كات و هه‌روه‌ها هیچ بۆنێكی هه‌راسان به‌خواردن نابه‌خشێت، ده‌شڵێن كه گوێزی هیندی یه‌كێكه له به‌سوودترین خۆراكه‌كانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه! به‌هۆی ئه‌م 18 خاڵه گرنگی به‌دابینكردنی رۆنی گوێزی هیندی بده: 1- به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی له‌ناو خواردندا، كۆلیسترۆڵ له خوێندا داده‌به‌زێت. 2- به‌رده‌وام رۆنی گوێزی هیندی به‌كاربهێنه بۆ به‌هێزكردنی باری ته‌ندروستیت به‌گشتی، هه‌روه‌ها دوورتده‌خاته‌وه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی كه‌شوهه‌وای سارده‌وه توشده‌بیت. 3- رۆنی گوێزی هیندی نموونه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ناو خواردن و بۆ سوركردنه‌وه‌ی خواردن، به‌وهۆیه‌ی كه ناسوتێت. 4- رۆنی گوێزی هیندی هۆكاره بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌وهۆیه‌ی چه‌وری له‌جه‌سته‌دا خه‌زن ناكات. 5- سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب له‌سه‌ر برین. 6- له‌جیاتی كرێم رۆنی گوێزی هیندی به‌كاربهێنه بۆ ناو كۆفی. 7- رۆنی گوێزی هیندی خواردن هه‌زم ده‌كات و زۆرترین كالۆری ده‌سوتێنێت. 8- له‌جیاتی كرێم گرنگی به به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی بده بۆ چه‌وركردنی پێست. 9- هه‌روه‌ها له‌جیاتی موكه‌یه‌ف به‌كاردێت بۆ نه‌رمكردنی قژ. 10- له‌هه‌مانكاتیشدا سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندروستی نینۆك. 11- له‌جیاتی دژه‌خۆر رۆنی گوێزی هیندی به‌كاربهێنه. 12- له‌كاتێكدا پێستت به‌هۆی ئاگر یان خۆره‌وه ده‌سوتێت، گرنگی به به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی بده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار. 13- تامێسكی پێ چه‌ور بكه بۆ نه‌لاوبردنی. 14- سوودی هه‌یه بۆ قاچی قڵیشاو، پێش كاتی نوستن قاچه‌كانتی پێ چه‌ور بكه‌و گۆره‌وی له‌پێبكه. 15- رۆنی گوێزی هیندی سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی رووخسار‌و ماكیاج. 16- له‌دوای ریش تاشین پیاوان گرنگی به به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی پێستی وشك. 17- میكرۆبی ناو ده‌م له‌ناوده‌بات. 18- به‌هۆی چه‌وركردنی پێستی سه‌ر سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌سپێ. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure