6/5/2018 09:21 AM

سوودەكانی رۆیشتن بە پێی پەتی

مرۆڤەكان بۆچونیان جیاوازە لەبارەی رۆیشتن بەپێی پەتی، هەندێك مرۆڤ پێیوایە زۆر سەختە بەپێی پەتی بەڕێگادا بڕوات، هەندێك مرۆڤ زۆر حەز بەڕۆیشتن دەكات بەپێی پەتی، تەنانەت حەزدەكات بۆ كاتی وەرزشكردنیش بەپێی پەتی وەرزش بكات، جگە لە بۆچونەكانی مرۆڤ لەبارەی رۆیشتن بەپێی پەتی لەوە گرنگتر ئەوەیە ئایا شوێنی نیشتەجێت بۆ رۆیشتن بەپێی پەتی گونجاوە؟ ئایا تەندروستی پێیەكانت بەرگەی رۆیشتن دەگرێت بە پێی پەتی؟

لەپێشینانەوەی دایكان و باوكان پێیان دەوتین كە بەپێی پەتی بەڕێگادا نەڕۆین، بەڵام لەڕووی تەندروستیەوە پزیشكان لەوبارەوە دەڵێن كە رۆیشتن بەپێی پەتی زۆر تەندروستە بۆ پێیەكانت، بەهۆی ئەوەی كە رۆیشتن بەپێی پەتی ئێسك و ماسولكەكان بەهێزدەكات.

هەروەها پزیشكان ئاماژە بەوەش دەدەن كە رۆیشتن و وەرزشكردن بەپێی پەتی لەسەر زەوی زۆر سودبەخشە بۆ پاراستنی هاوسەنگی لەجەستەی مرۆڤدا، بەهۆی هیلاكی رۆژانە كە مرۆڤ پێی دەناڵێنێت، لەكۆتای رۆژدا بەپێی پەتی بەڕێگادا بڕۆ بۆ ئەوەی هەموو هیلاكی و  لەجەستەت نەمێنێت، هەروەها كێشەی كەمخەوی بەهۆی رۆیشتن بەپێی پەتی كەمدەبێتەوە.

رۆیشتن بەپێی پەتی ئارامی دەبەخشێت بەو مرۆڤانەی كە ئارەزوی رۆیشن دەكەن و پێیانوایە كە رۆیشتن بەپێی پەتی وەك مەساج وایە بۆ ماسولكەكانی پێ، لەهەمانكاتدا رۆیشتن بەپێی پەتی ئەگەری زیانی هەیە بۆ تەندروستی پێ، چونكە زەوی پاكوخاوێن نیەو دڵنیانیت لەوەی كە پارچە شوشەی شكاو و بەردی تیژ لەسەر شەقامەكان كەوتبێت، بۆیە گرنگە مرۆڤ بۆ پاراستنی تەندروستی پێ گرنگی بەپێڵاو بدات.
 

خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved