6/5/2018 10:28 AM

ئەمشەو بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە كلاسیكۆی گەورە بەیەك دەگەن

ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی كوردستان یاری كلاسیكۆی گەورە لە نێوان هەردوو یانە ركابەرەكەی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.

یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی رووبەرووی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە كە بۆ بەرشەلۆنە سەرەرای دەستە بەركردنی نازناوەكەی ئەم وەرزە یارییەكە گرنگی خۆی دەبێت.
ریاڵ مەدرید لە ساڵی 2015 وە توشی دۆران  نەهاتووە لە نێو یاریگای بەرشەلۆنە.

چاوەرێ دەكرێت هەردوو یانە بە پێكهاتەی سەرەكی رووبەرووی یەك ببنەوە چونكە ركابەرێكی مێژووی یەكترن لە خولە ناوخۆییەكانی ئیسپانیا.

ئێستا بەرشەلۆنە دوای بەدەست هێنانی نازناوەكەو خاوەنی 86 خاڵەو لە پلەی یەكەم دێت وە یانەی ریاڵ مەدرید بە 71 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved