ئەکتەری ئەمریکی بەناوبانگ «نیکۆلاس کەیج» ئاشکرایکردوە کەچیتر بەردەوام نابێت لەسەر کارەکەی ئەمەش دوای ٣ ساڵی تر دەبێت. لەوبارەیەوە وێبسایتی (کۆنتاکت میوزیک) ئاشکرایکردووە کە»کەیج»ی تەمەن ٥٤ ساڵ ئاشکرایکردوە کەبەنیاز نیە بەردەوام بێت لەکارەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەڵکو دەیەوێ بەردەوام لەدوای کامێراوە کاربکات. کەیج لەمیانی ئامادەبونی لەپۆرتریکۆ و لەمیانی ناساندنی فیلمی نوێی Primal دا رایگەیاند کەدەگەرێتەوە بۆ بواری بەرھەمھێنان و دەرھێنان ئەمەش کارێکە حەز بەبەدەستھێنانی دەکات و لەئایندەدا بەنیازە بیکات ، ئەمەش تا تەنیا ٣ ساڵی تر بەردەوام دەبێ و دواتر واز لەنواندن دەھێنێت.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure