زاناكان ئه‌و هۆكارانه‌یان ده‌ستنیشانكرد كه وا ده‌كات له‌شی هه‌ندێك كه‌س بۆنی ناخۆش بێت .زانایانی سه‌ر به كۆربه‌ندی پزیشكیی (میدیكه‌ڵ فۆرم)دوای چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆنی له‌شیان ناخۆشه ئه‌وانه‌ن كه كێشیان زۆره واته قه‌ڵه‌ون. ئه‌و زانایانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه زۆر جار ئه‌و كه‌سه قه‌ڵه‌وانه بۆنی ده‌میشیان ناخۆش و بێزاركه‌ر ده‌بێت،به‌پێی زاناكان هۆكاری سه‌ره‌كیی بۆنی ناخۆشیی ده‌میی زۆربه‌ی كه‌سه‌كان په‌یوه‌ندیی به‌و خواردنانه‌وه هه‌یه كه كاربۆهیدرات و چه‌وریی زۆری تێدایه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی پۆشه‌ری لینجیی له‌كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی كه‌سه‌كاندا. هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و زانایانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه قه‌ڵه‌ویی وا له له‌ش ده‌كات كه بۆنی ناخۆش ده‌ربدات به‌هۆی ئه‌و توێیه پێستانه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه بوون، به شێوه‌یه‌ك ئاره‌قی تێدا كۆده‌بێته‌وه و ده‌ترشێت و دواتر ئه‌و بۆنه ناخۆشه دروست ده‌كات. جگه له‌وه‌ش كه‌ڵه‌كه‌بوونی گازی هایدرۆجین و میتان له له‌شی قه‌ڵه‌وه‌كاندا یه‌كێكی تره له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بۆنی ناخۆشی ده‌م و له‌شیان و زۆریی ئه‌و گازانه‌ش په‌یوه‌سته به زۆریی چه‌وریی له‌شه‌وه. شتێكی تریش كه پسپۆڕه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه ئه‌وه‌یه كه قه‌ڵه‌ویی ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا و ئه‌وه‌ش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌یه بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆش. ئه‌و پسپۆڕ و زانایانه ڕێنمایی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆنی له‌شی خۆش بێت، باشتره په‌یڕه‌وی سیستمێكی خۆراكیی دروست بكات‌و هه‌وڵ بدات كێشێكی گونجاوی هه‌بێت و دور بكه‌وێته‌وه له زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به كاربۆ هیدرات و چه‌وریی. سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure