7/5/2018 08:42 AM

بارانبارینێكی زۆر روو لە هەرێم دەكات

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور بۆ سەر هەرێم، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینی زۆر دەكرێت.

دەقی راگەیەنراوەكە...

لە ئەنجامی زنجیرەی ئەو ناجێگیریەی كە لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی هەیە، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینی زۆر دەكرێت بۆ سەر هەرێم، كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر هەرێم 

بارانبارین لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لە ناوچەكانی باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات  بەرەبەیانی رۆژی سێشەمه لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم بارانبارین دەبێت.

ماوەی مانەوەی كاریگەری باران لەسەر ناوچەكانی سنووری پارێزگای هەولێرو سنووری پارێزگای دهۆك زیاترە، هەروەها مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەم دوو پارێزگایە زیاترە. بەهۆی شەستە باران و بارانبارینی بەلێزمە.

لەگەڵ بارانبارین بارستە هەوایەكی فێنك و نیمچە سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات، لەگەڵ بارانیش هەورە تریشقەش دروستدەبێت، خێرايی باش كەمێك چالاك دەبێت، هەروەها لە هەندێك ناوچەی شاخاوی تەزرە دەبارێت، رۆژی چوارشەمه كاریگەريیەكەی بە لاوازی لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەمێنێتەوە.

خاك - بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved