فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئه‌وروپا ناوبژیوانى یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ ئاشكرا كرد. به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى ره‌سمى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا، ئه‌ركى ناوبژیوانى یارى كۆتایى به‌خشراوه به میلۆراد مازیجى سربى. میلۆراد ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌و له ساڵى 2009 شاره‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرتووه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ش چوار یارى به‌هێزى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى به‌رێوه‌بردووه. له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو ئه‌وه سێیه‌م قورسترین یارى كۆتاییه ده‌به‌خشرێت به‌و ناوبژیوانه پاش كۆتایى جامى كیشوه‌ره‌كان له‌نێوان چیلى و ئه‌ڵمانیاو جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا له‌نێوان ریال مه‌دریدو ئیشبیلیه. بریاره رۆژى 26/5 له كێیڤى پایته‌ختى ئۆكرانیا یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌نێوان ریال مه‌دریدو لیڤه‌رپوول به‌ڕێوه‌بچێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure