د.کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی: بەپێی ڕێنمایی پسپۆڕی زانستی خۆراک نابێت ئەم خواردنانە دووبارە گەرمبکرێنەوە.. ١- سپێناخ: له‌کاتی چێشتلێنان خوێی نترات به‌رهه‌مدێت که به‌سووده بۆ له‌ش، به‌ڵام دوای گه‌رمکردنه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ خوێی ناترایت که هۆکاری شێرپه‌نجه‌یه. ۲- هێلکه: نابێت هێلکه‌ی کوڵاو یان هێلکه‌وڕۆن گه‌رمبکرێته‌وه، ئه‌گه‌ری ژه‌هراویبوون به خۆراک هه‌یه. ٣- که‌ره‌وه‌ز: نابێت ئه‌و خواردنانه گه‌رمبکرێته‌وه که که‌ره‌وه‌زی تێدایه، چونکه دوای گه‌رمکردنه‌وه خوێی ناترایت به‌رهه‌مده‌هێنێت که هۆکاری شێرپه‌نجه‌یه. ٤- چه‌ونده‌ر: پێویسته به‌کاڵی بخورێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێ‌نرا نابێت گه‌رم بکرێته‌وه، چونکه ده‌بێته مادده‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. ٥- په‌تاته: نابێت گه‌رمبکرێته‌وه‌و پێویسته هه‌مان ڕۆژ بخورێت دوای لێنانی به‌تایبه‌ت په‌تاته‌ی سورکراوه، چونکه خواردنی سورکراوه به‌شێوه‌ی گشتی پاش گه‌رمکردنه‌وه زۆر زیانبه‌خشن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. ٦- مریشک: پێکهاتووه پڕۆتینه‌کانی ناو مریشک پاش گه‌رمکردنه‌وه ده‌گۆڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک مادده‌ی زۆر زیانبه‌خش بۆ سه‌ر له‌ش و ڕه‌نگه ئازاری گه‌دده‌و ئه‌گه‌ری ژه‌هراویبوون به خۆراک دروستبکات. ٧ـ قارچک: پێکهاتووه پڕۆتینه‌کانی ناو قارچک پاش گه‌رمکردنه‌وه ده‌گۆڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک مادده‌یز ۆر زیانبه‌خش بۆ سه‌ر له‌ش. ٨- نابێت به مایکرۆوه‌یڤ برنج و گۆشت و ئه‌و خواردنانه‌ی گۆشت و مه‌عکه‌رۆنه‌ن گه‌رمبکرێنه‌وه. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure