ئه‌کادیمیای ئه‌مریکی نه‌خۆشیيه‌کانی مناڵان زۆر به‌توندی به‌کارهێنانی ڕه‌وڕه‌وه قه‌ده‌غه ده‌کات له‌لایه‌ن دایکان و باوکانه‌وه که بۆ یارمه‌تیدانی پێ‌گرتن و ڕۆیشتنی مناڵە. له‌وبارەیەوە د.کامەران ڕەسوڵ پزیشکی نەخۆشی گشتی بە خاکی وت: لەبەر ئەم هۆکارانە نابێت ڕەوڕەوە بەکاربهێنرێت: ١- ڕێگری ده‌کات له گه‌شه‌کردنی ماسولکه‌کانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قاچه‌کانی مناڵ، چونکه به‌هۆی ڕه‌وڕه‌وه زۆر به‌ئاسانی مناڵه‌که ده‌توانێت بسوڕێته‌وه بێ به‌کارهێنانی ماسولکه‌کان. ٢- مناڵ به‌هۆی ڕه‌وڕه‌وه به‌ئاسانی ده‌گاته هه‌ندێك شوێن که مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی دروستده‌کات، بۆ نموونه نزیکبوونه‌وه له زۆپا یان ده‌ستی ده‌گات به کوپ و پیاڵه‌ی گه‌رمی سه‌ر مێز، له‌کاتێکدا بێ ڕه‌وڕه‌وه زه‌حمه‌ته بێگاتێ. ٣- زیاتربوونی ئه‌گه‌ری که‌وتن له‌سه‌ر قادرمه یان به‌رده‌رگا چونکه مناڵه‌که زۆر خێرا ده‌ڕوات به‌هۆی ڕه‌وڕه‌وه. ٤ـ دواکه‌وتنی پێ‌گرتن بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته یان زیاتر له‌چاو مناڵێکه‌وه که ناخرێته ڕه‌وڕه‌وه. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure