فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاتی ئێران خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه ده‌ڵێت: فیلمی (ئه‌یلان) له یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ره‌سام بهشداریكردو خه‌ڵاتی سێهه‌مین باشترین فیلمی وه‌رگرت. وتیشی: ئه‌وه یه‌كه‌مینجاره ده‌رهێنه‌رێك له باشوری كوردستان خه‌ڵاتێكی له‌وشێوه‌یه وه‌رده‌گرێت. ده‌رهێنه‌ری فیلمی (ئه‌یلان) ئاماژه به‌وه ده‌كات له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین فیلم به نوێنه‌رایه‌تی 92 وڵات به‌شداربوون و فیلمی 45 وڵات كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كانیان ده‌كرد. به‌وته‌ی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه‌به‌رو به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی. فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه. دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا بهشداریكردو چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا. جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure