8/5/2018 12:48 PM

دانیشتوانی دورگەیەك دنیا بە ڕەش و سپی دەبینن

ڕەنگ یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی ژیان، بنەڕەتی ڕەنگیەکانیش بریتیە لەو حەوت ڕەنگەی پەلکە زێڕینە پێک دەهێنن.
چی ڕوی ئەدا ئەگەر ژیان هەمووی بریتی بوایە لە ڕەنگی سپی و ڕەش؟
ئەم جۆرە ژیانە لای دانیشتوانی گوندێك بەرجەستەیە کە دنیا بە ڕەنگی سپی و ڕەش دەبینن.

دورگەی (ئەرخەبیل) لە زەریای هێمن نزیك بە وڵاتانی فلیپین و ئەندەنوسیا بێىەشن لە بینی ڕەنگی زەریا و دەریا و سەوزای دەشتەکان تەنها توانای بینی ڕەنگی سپی و ڕەشیان هەیە.

دورگەکە بە (ینجیلاب) ناودەبرێت ژمارەی دانیشتوانی ٧٠٠ کەسە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ توشبونیان بە نەخۆشی ڕەنگ کوێری، ئەو نەخۆشیەش بۆماوەی بۆیان ماوەتەوەو بە نەخۆشی (ڕەنگ کوێری گشتی) ناودەبرێت کە توانای بینی هیچ ڕەنگێکیان نیە جگە لە سپی و ڕەش.

چیرۆکی دانیشتوانی دورگەی ینجیلاب

لە ساڵی ١٧٧٥ دا دانیشتوانی دورگەکە ژمارەیان ٢٠ کەس بووە بەڵام بەهۆی هەڵکردنی زریانێکی بەهێزەوە تەنها یەك کەسیان بە ناوی ( نانمارکی موانینیزد)  لە مردن ڕزگاری ، ئەو کەش نەخۆشی ڕەنگ کوێری هەبووە.

لە ئەنجامی هاوسەرگیری و خستنەوەی نەوەدا ئەو نەخۆشیە بۆماوەی گوێزراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتوانی دورگەکە هەستیاریان بەرامبەر تیشکی خۆر هەیە بەڵام ئاستی بینینیان لە شەودا بەرزترە لە ڕۆژ ، لە شەواندا توانای بینی ماسیان هەیە لە ئاودا کە ڕەنگە کەسانی ئاسایی توانای ئەو بینینەیان نەبێت، هەربۆیە کاروبارەکانی ژیانیان لە شەواندا ڕادەپەڕێنن.

خاك- ژیمان  






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved