8/5/2018 05:01 PM

پرۆژەی ژەنینی پێڵاو

 

ئارین جاندۆ کچێکی تەمەن سیانزەساڵەوخەڵکی کۆبانێ یە بەهۆی شەڕی داعش ساڵی ٢٠١٤لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەدەبن و لەکەمپی عەربەت نیشتەجێ دەبن، دوای نەخۆشکەوتنی باوکی و بۆبژێوی ژیانی خێزانەکەی کاری بۆیاخچی پێڵاوی دەکرد،بەهۆی بڵاو بونەوەی وێنەی ساتی بۆیاخکردنی پێڵاوەکان بڕیاردرا بۆ رێزگرتن لەم کیژۆڵە ماندووەی ڕۆژگار پەیکەرێکی بۆدروست بکرێت.

لەمەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی خاتوو(هێرۆئیبراهیم ئەحمەد) و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەروئامادەبوونی چین و توێژی جیاجیا، لەشەقامی مەولەوی شاری سلێمانی پرۆژەی ژەنینی پێڵاو بۆ کچیێکی بۆیاخچی کەمپی عەربەت جێبەجێکرا، لەم مەراسیمەدا خاتوو(هێرۆئیبراهیم ئەحمەد) لەگەڵ بەتەمەنترین بۆیاخچی شاری سلێمانی پەردەیان لەسەر پەیکەرەکە لادا کەلەلایەن هونەرمەند ئاسۆس جاف دروستکراوە.

پەیکەرساز ئاسۆس جاف لەبارەی ئەم پرۆژەیە بەخاکی وت:
هەمیشە حەزدەکەم کارەکانم جیاوازبن، هەڵبەت کاتێک پەیکەر بۆ کەسێک دروست دەکرێت شایستەیە و ڕێز لەکارەکەی گیراوە ئەم پەیکەرەش کەبۆ کچێکی ئاوارەیە لە بارودۆخێکی جیاوازدا جێگەی خۆشحاڵیە کارێکی وا بۆ ماندووبونی ئەم منداڵە بەتایبەت کە ڕەگەزی مێیە بکرێت.
ئاسۆس جاف وتیشی ئەم پەیکەرە بەهاڕاوەی بەردی مەڕمەڕکراوەوماندبوونی پێنج مانگی کارکردنی بەردەوامە.

بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە لەلایەن هێمن بەرزنجی پێشنیارکراوە سەبارەت بەم کارە وتی:
ناسینی من لەگەڵ ئەم کچە بۆیاخ چی یە ئەوکاتانە بوو کە خەریکی دروستکردنی کەمپی عەربەت بووین ئەوان بەدوای ماڵ و ژیاندا ئەگەڕان ،بەڵام کاتیک لەشەقامی مەولەوی بینیمەوە بەدوای کاریشدا دەگەڕێت و کاری بۆیاخ چێتی دەکات چەند وێنەیەکم گرت و بڵاوم کردەوە دواترلەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و دڵسۆز بڕیارماندا پەیکەرێک بۆ ئەم منداڵە دروست بکەین و کاری پەیکەرسازیشمان بە ئاسۆس جاف سپارد خۆشبەختانە لەهەمان شوێنی کارکردنی خۆی نمایشی پەیکەرەکەکرا.
هێمن بەرزنجی سەبارەت بە پرۆژەی نوێ بۆشاری سلێمانی وتیشی،سلێمانی شاری ڕۆشنبیرییە شانازییە بیرۆکەوکاری نوێی تێدانمایش بکرێت لەئایندەدا بۆزیاتر گەشەکردن و چەسپاندی ڕۆشنبیری زیاترکاروپرۆژەی نوێمان دەبێت.

خاک- تانیائاوارە













زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved