ژماره‌یه‌ك له‌زانایان وتیان ڕشاندنی بڕێك خوێ له به‌رزایی 11 میله‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕه‌نگه ڕه‌وتی قه‌تیسبوونی گه‌رمای ژینگه كه‌م بكاته‌وه.به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زانایان، ئه‌و پلانه‌ی به ناوی (ئه‌ندازیاریی جیۆلۆجی)به‌م دواییه خراوه‌ته ڕوو، ڕه‌نگه به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌و كاته‌دا بوه‌ستێنێت كه ته‌نۆلكه‌كانی خوێیه‌كه وزه‌ی تیشكیی خۆر به‌ره‌و فه‌زا ده‌شكێنێته‌وه و دواجاریش پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی فێنك ده‌بێت. ئه‌و چه‌مكه سه‌یره‌ش پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه ڕه‌نگه ئه‌و شێوازه هه‌مان كاریگه‌ریی هه‌بێت كاتێك گڕكانێك له شوێنێك هه‌ڵده‌پژێت و به‌رگه هه‌وای زه‌ویی فێنك ده‌كاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و پلانه‌ی پێی ده‌وترێت (ئه‌ندازیاریی جیۆلۆجیا )به‌ده‌ر نییه له مشت‌ومڕ ، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت زه‌ویی به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد فێنك بكرێته‌وه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی ئه‌و رێگه‌یه به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ زه‌وی تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره بێته‌وه. هه‌ندێك له‌چاودێرانیش وه‌ك پلانی(B) له (ئه‌ندازیاریی جیۆلۆجی) ده‌ڕوانن كه له دژی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا ده‌گیرێته به‌ر، ئه‌م پلانه‌ش ئه‌و كاته پیاده ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه شكست بهێنێت كه ده‌رباره‌ی سنورداركردنی قه‌تیسبوونی گه‌رمای جیهان ئیمزا كراوه. پێشتریش پسپۆڕان ئه‌وه‌یان پێشنیار كردبوو كه باڵۆنێكی گه‌وره و زه‌به‌لاح بنێرێته ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌وی و له‌وێوه تنۆكی كبریتات له چینی ستراتۆسفێره‌وه ببارێنێت، هه‌وه‌ها پلانێكی دیكه هه‌یه كه ئه‌ویش سه‌یر و جێگه‌ی مشتومڕی زاناكانه كه بریتییه له هه‌ڵدانی ئاوێنه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی تیشكی خۆر (رۆبه‌رت نیلسۆن)یش كه توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی دیاری په‌یمانگای ئه‌مریكا بۆ زانستی هه‌ساره‌كانه له كۆنگره‌یه‌كدا له ویلایه‌تی(ته‌كساس)ی ئه‌مریكا باسی له بیرۆكه‌كه‌ی خۆی كرد سه‌باره‌ت به ڕشاندنی خوێی چێشت به‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌شی كاتێك بۆ دروست بووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له هه‌ساره‌ی گرگنی(Ceres) كردوه، كه به گه‌وره‌ترین ته‌ن داده‌نرێت له ناو پشتێنه هه‌سارۆكه‌كاندا، كه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی سپیی له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌یه‌تی و زانایان وای بۆ ده‌چن ئه‌و په‌ڵانه به هۆی شله‌یه‌كی خوێینه‌وه بێت. دكتۆر نیلسۆن له‌و بڕوایه‌دایه كه ده‌توانێت به‌و شێوه‌یه په‌ڵه‌ی سپی هاوشێوه له‌سه‌ر زه‌وی دروست بكات، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی كلۆریدی سۆدیۆم یان خوێی چێشت و وتیشی» ڕشاندنی خوێی چێشت له چینی سه‌ره‌وه‌ی تربۆسفێره‌وه وا له به‌رگه هه‌وای زه‌وی ده‌كات سپی تر بێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نابێت بۆ سیستمه‌كانی كه‌شوهه‌وا. هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره‌وه‌یه باسی له‌وه‌ش كردوه كه ده‌توانرێت ئۆكسیدی ئه‌له‌منیۆم و دووه‌م ئۆكسیدی كبریت به‌كار بهێنرێت، نیلسۆن پێشنیار ده‌كات گریمانه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كدا پیاده بكرێت كه پێشبینی ده‌كرێت زۆر به سه‌ختی به گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ر بێت و وتی» له كاتێكدا كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانمان مژده به‌خش بێت، ئه‌وا هێشتا له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌كانمانداین و ده‌بێت كاری زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین ڕاده‌ی كاریگه‌رییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی له به‌رگه هه‌وادا چه‌نده، ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوازه سه‌ركه‌وتووش بێت، شته‌كه وه‌ك ئازار شكێن و ئارامكه‌ره‌وه وایه نه‌ك چاره‌سه‌ری كۆتایی و بنه‌بڕكه‌ر». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش (ماتیۆ واتسۆن) كه پسپۆڕێكی دیاره له ( ئه‌ندازیاریی جیۆلۆجی ) له زانكۆی بریستۆلی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌ده‌ا و ده‌ڵێت» ڕه‌نگه كلۆر وه‌ك كلۆرۆفلۆروكاربۆنات چینی ئۆزۆن بشكێنێت و هۆشداریشی دا له كاریگه‌رییه‌كانی خوێ له تێكدان و شێواندنی پێكهاتنی هه‌وره‌كان. هه‌ندێك پێشنیاری دیكه‌ی زانایانیش گرنگیی پێدرا، له‌باره‌ی ڕشاندنی ماده‌ی كیمیایی وه‌ك، كبریت كه پێویسته به هۆی فڕۆكه‌وه له به‌رزاییه‌وه بكرێت به زه‌ویدا، چونكه ئامڕازێكی هه‌رزانه، كه ساڵانه یه‌ك بۆ ده ملیار دۆلار بۆ ئه‌م كاره پێویسته. ئه‌مانه هه‌مووی له كاتێكدایه به پێی ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بڵاوكرایه‌وه، هۆشداری دراوه له‌وه‌ی كه ڕه‌نگه ئه‌و پلانه‌ی ئه‌ندازیاریی جیۆلۆجی دایناوه له ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌ییه‌وه سوودی نه‌بێت، چونكه مه‌ترسییه‌كانی ووشكه ساڵیی و لافاو و شه‌پۆلی گه‌رما و ڕه‌شه‌بای به‌هێز زیاتر ده‌كات. بڕیاریشه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا ده‌سته‌یه‌كی حكومیی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌تمه‌ند به بواری گۆڕانكاری ژینگه به ناوی (IPCC) ئه‌و ڕه‌شنووسه بڵاو بكاته‌وه كه سه‌باره‌ت به ڕێگه‌كانی سنوورداركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمایه بۆ (1.5)ی سه‌دی كه له‌سه‌روو ئاسته‌كانی به‌ر له شۆڕشی پیشه‌سازیی. سه‌رچاوه: ڕویته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure