8/5/2018 05:16 PM

ساڵی 2019 دوو خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بەسەریەکەوە دەدرێت

رۆژی 3/5/2018 لەکۆبوونەوەیەکدا ئەکادیمیای شانشینی لە سوید رایگەیاند، بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب لەمساڵدا هەڵپەسێردراو ئەکادیمیاکە رایگەیاند کە ساڵی 2019 دوو خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بەسەریەکەوە دابەشدەکرێت.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە کێشەیەک رووی لەئەکادیمیاکە کردووە بەوەی کە هاوسەری یەکێک لەئەندامانی ئەکادیمیاکە تۆمەتبار کراوە بەڕووداوی گێچەڵکردنی سێکسی بە 18ژن کە یەکێکیان شازادەی جێنشینی سویدە.
هەروەها ئەکادیمیای شانشینی رایگەیاندووە هەتا متمانەی جەماوەر نەگەڕێتەوە بۆ دامەزراوەکەیان بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بۆ ئەمساڵ رادەگرن.

 

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved