یەکێک لە جۆرەکانی زیپکە بریتيیە لە زیپکەی جوانکاری. خانمان کاتێک ماکیاج یان دژەخۆرێکی نەگونجاو بۆ رووخساریان بەکاردەهێنرێت، لەسەر پێستی ناوچەوان یان کوڵم چەند زیپکەیەکی سوری قەبارە بچوک دەرەچێت كه هەندێکجار خورانيشی لەگەڵە، ئەمەش لە ئەنجامی داخرانی کونیلەکانی سەر پێستەوە دروستدەبێت، چونکە ماکیاج یان دژە خۆرەکە چەورەو ناگونجێت لەگەل جۆری پێستەکە. بۆ چارەسەری زیپکەی جوانکاری، د.ئەیوب عەبدول حەمە پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست وتی: کرێم و قەترەی دژە زیپکە بەپێی زۆرو کەمی حالەتەکە بەکاردەهێنرێت. هەروەها بەکارهێنانی ماکیاج و دژەخۆری گونجاو لەگەل پێست بە رێنمایی پزیشکی پێست بە جۆریک ئەو پێستەی چەورە ماکیاژ یان دژەخۆری وشکی (non comedogenic) بۆ بەکاربێت کە چەوری تێدا نەبێت واتا (Oil free) بێت. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure