توێژینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریخستووه، چوونه ساونا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌رنامه‌دار، ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه. توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی 15 ساڵ به‌رده‌وامبووه، ده‌ریخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه 4-7 جار ساونا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به جه‌ڵته‌ی مێشك به‌ڕاده‌ی 61% كه‌مده‌كات به‌راورد به‌وانه‌ی هه‌فتانه ته‌نها یه‌ك جار ساونا ده‌كه‌ن. زانكۆی (بریستۆڵ)ی به‌ریتانی به هاوئاهه‌نگی توێژه‌رانی فینله‌ندا، كه‌نه‌داو نه‌مسا توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی له جۆرناڵی زانستی (نیورۆلۆجی) بڵاوكراوه‌ته‌وه. بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌كه، به‌دواداچوون بۆ باری ته‌ندروستی 1628 كه‌س كراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 53-74 ساڵان بووه‌و پۆلێنكراون بۆ سێ گروپ: *ئه‌وانه‌ی هه‌فته‌ی یه‌ك جار ساونا ده‌كه‌ن *ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه 2-3 جار ساونا ده‌كه‌ن *ئه‌وانه‌ی 4-7 جار ساونا ده‌كه‌ن گرووپی سێیه‌م به‌راورد به گروپی یه‌كه‌م توشبوونیان به جه‌ڵته‌ی مێشك به‌ڕاده‌ی 61% كه‌میكردووه، گروپی دووه‌میش به‌راورد به گروپی یه‌كه‌م توشبوونیان به جه‌ڵته‌ی مێشك به‌ڕاده‌ی 14% كه‌میكردووه. پێشووتریش توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستبوو ئه‌وانه‌ی زۆرترین جار ساونا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كات. خاك - سیڤا ئازاد س: دی ده‌بلیو
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure