كۆشكی كێنسینگتۆن ڕۆژی ٦ی ئایاری ٢٠١٨ یه‌كه‌م وێنه‌ی شازاده لویسی بڵاوكرده‌وه كه بچوكترین نه‌وه‌ی شاژنی به‌ریتانیایه. له وێنه‌كه‌دا شازاده لویس به پۆشاكی سپییه‌وه‌یه‌و یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌و خوشكه گه‌وره‌كه‌ی شازاده چارلۆت ده‌ركه‌وتوون له‌گه‌ڵیدا. ماڵپه‌ڕی "پرێس ئه‌سۆسییه‌یشن" ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌م وێنه‌یه رۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ئایار گیراوه‌و ئه‌و ڕۆژه بڵاوكراوه‌ته‌وه. لویس له مانگی ڕابردوودا له‌دایكبووه‌و سێیه‌م منداڵی شازاده ویلیا‌م و كیت مێدڵتۆنی هاوسه‌ریه‌تی، هه‌روه‌ها شه‌شه‌م نه‌وه‌ی شاژنی به‌ریتانیا ئیلیزابێسی دووه‌مه، له پله‌ی پێنجه‌م دێت له ڕیزبه‌ندی ته‌ختی شاهانه له پاش شازاده چارلز، شازاده ویلیا‌م، شازاده جۆرج و شازاده چارلۆت. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure