زاناكان دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر و وردیان توانیان گرێ كوێره‌یه‌كی دیكه‌ی ژیانی باڵنده‌كان بكه‌نه‌وه.دیاره باڵنده كۆچه‌رییه‌كان به‌هه‌ستی شه‌شه‌میان جیاده‌كرێنه‌وه كه توانای ئه‌وه‌ی پێبه‌خشیون شوێنی هێلانه‌كردن بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌هره‌یه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆر كۆمه‌ڵێك له زانایانی سه‌رسامكردوه. زانایانی هه‌ریه‌ك له زانكۆی (لۆند)ی سوید و زانایانی زانكۆی (Carl von Ossietzky) له ئه‌ڵمانیا دوو توێژینه‌وه‌ی جیایان له‌سه‌ر هه‌ندێك باڵنده‌ی كۆچه‌ریی كرد و تێیدا زانا سویدییه‌كان باڵنده‌ی (زێبرا)ی به‌ناوبانگی ئوستورالیان كردوه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌یان‌و زانا ئه‌ڵمانیه‌كانیش له باڵنده‌ی(رۆبن)ی ئه‌وروپیی(European robins)یان كۆڵیوه‌ته‌وه، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه نهێنیی ئه‌و كارامه‌ییه‌ی باڵنده‌كان به‌هۆی پرۆتینێكه‌وه‌یه كه له چاوی باڵنده‌كاندایه و زۆر هه‌ستیاره بۆ تیشكیی شین. به‌پێی دوو توێژینه‌وه‌ی پێشتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پرۆتینه توانای ئه‌وه ده‌داته باڵنده‌كان كه كایه‌ی موگناتیسیی زه‌وی ببینن. ئه‌و باڵندانه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی هێلانه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه یان ڕێگه‌كه‌یان ڕێك بكه‌نه‌وه كه ڕێگه‌یان هه‌ڵه‌كرد، پێویستیان به شتێك هه‌یه كه پێی ده‌وترێت (فڕینی ڕاسته‌قینه)، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كایه‌ی موگناتیسییه‌وه پیاده ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڕێڕه‌وی كۆچه‌كه‌یان. پێشتر، زاناكان ده‌یانزانیی كه باڵنده‌كان ده‌توانن هه‌ست به‌كایه‌ی موگناتیسیی بكه‌ن ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی ڕوناكیی دیاریكراویان هه‌بێت، به‌ڵام هۆكاری پشت ئه‌وه‌یان نه‌ده‌زانی، ئێستاش زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه پرۆتینی (Cry4) كه به به‌رده‌وامیی ئاماده‌یی هه‌یه وا له‌باڵنده‌كان ده‌كات توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت به شه‌ویش بسوڕێنه‌وه و ئه‌و پرۆتینه‌ش به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه له‌و حاڵه‌ته. زانایانی سویدی سێ جۆر پرۆتینی(Cry4- Cry2- Cry1)یان له مێشك و ماسولكه و چاوی باڵنده‌ی (زێبرای ئوستورالیی)دا دۆزیوه‌ته‌وه، كه هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر تیشكی شین، هه‌روه‌ها درێژه شه‌پۆلییان هه‌یه كه ده‌گاته (400 بۆ 495) نانۆمه‌تر، هه‌روه‌ها زاناكان سه‌رنجی ئه‌وه‌یان داوه كه ئاستی پرۆتینه‌كانی (Cry1 -Cry2) له باڵنده‌ی زێبرادا جیاوازه، به‌ڵام ئاستی(Cry4) وه‌ك خۆی جێگیره و ناگۆرێت. له‌مباره‌یه‌وه (ئه‌تتیكۆس بینزۆن) كه زانایه‌كی به‌شداره له توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی لۆندی سوید وتی» دوای توێژینه‌وه‌ی ورد بۆمان ده‌ركه‌وت كه باڵنده‌كان جۆره رێنیشانده‌رێكی قیبله‌نومائاسای مایكرۆسكۆبیان هه‌یه كه ده‌توانێت له هه‌موو كاتێكدا و به شه‌و و ڕۆژ به‌كاری بهێنێت، كه ئه‌ویش ئه‌و پرۆتینانه‌یه». ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌ی زاناكانی ئه‌ڵمانیاش پشتگیریی هه‌مان بۆچوونی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زاناكانی هه‌ردوو لا، چ سوید و چ ئه‌ڵمانیاش له‌و بڕوایه‌دان پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر و چڕتر بكرێت بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی و ده‌رخستنی نهێنیه زۆره‌كانی ژیانی باڵنده‌كان. سه‌رچاوه: ڕویته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure