توێژه‌ره‌وه‌كان ئامێرێكیان داهێناوه، هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌داته به‌كاربه‌ره‌كانی.توێژه‌ره‌وه‌كانی تاقیگه‌ی (MIT Media) جۆره ئامێرێكیان داهێناوه‌بۆ نووسین به بێده‌نگیی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و تێیدا ته‌نها هزر به‌كار ده‌هێنرێت و به ڕێژه‌ی (90%)ش ورده‌كاره. ئه‌و ئامێره له شێوه‌ی هێدفۆنێكی گه‌شه‌پێدراودایه و به بێده‌نگی ئه‌و شته ڕاڤه ده‌كات كه به‌كاربه‌ره‌كان بیری لێده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌ریان پێ ده‌به‌خشێت كه بتوانن ئامێره هۆشمه‌نده‌كان به‌كار بهێنن بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌قسه‌كردن هه‌بێت. كاتێك خه‌ڵك بیر له دركاندنی شتێك ده‌كاته‌وه مێشك ئاماژه ده‌نێرێت بۆ ماسولكه‌كانی ڕوخسار، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرۆكانه‌ش به ده‌نگی به‌رز نه‌دركێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌زگایه‌كی هه‌سته‌وه‌ریان بۆ ئه‌و ئامێری هێدفۆن ئاسایه زیاد كردووه كه ئاماژه‌كانی حه‌وت شوێنی سه‌ره‌كیی وه‌رده‌گرێت له‌وانه‌ش (كوڵم و چه‌ناگه و شه‌ویلگه‌كان)، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت وشه‌كان بناسێته‌وه و دوای شیكردنه‌وه‌یان ده‌یخاته ڕوو. ئێستا ئه‌و ئامێره‌ی كه ناوی (AlterEgo)ی لێنراوه ده‌توانێت ژماره‌كان له (0-9) و نزیكه‌ی (100) وشه بناسێته‌وه. له‌باره‌ی ئه‌م داهێنانه‌وه ئوناف كاپور داهێنه‌ری ئامێره‌كه ده‌ڵێت « ئه‌و هیدفۆنه وا له به‌ركارهێنه‌رانی ده‌كات هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌بێت ، ئامێره‌كه له سیسته‌مێك كه شیاوی له‌به‌ر كردنه‌و سیستمی كۆمپیوته‌ریی پێكهاتوه كه ڕاسته‌وخۆ به پرۆگرامێكه‌وه په‌یوه‌سته كه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ گۆگڵدا په‌یوه‌ست بێت». وتیشی» جه‌مسه‌ره كاره‌باییه‌كانی ئاماژه ده‌مارییه‌كانی شه‌ویلگ و ڕوخسار وه‌رده‌گرێت، چونكه ئه‌وانه كاتێك مرۆڤ له مێشكی خۆیدا قسه ده‌كات ئه‌وده‌مارانه چالاك ده‌بن، دواتر ئه‌و ئاماژانه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ سیستمی فێربوونه مه‌شقپێدراوه‌كه بۆ په‌یوه‌ست كردنی ئاماژه دیاریكراوه‌كان بۆ وشه‌ی دیاریكراو». هه‌ر ئه‌و ئامێره جوتێك هێدفۆنی (گه‌یاندنی – ئێسك ) له خۆ ده‌گرێت كه له‌رینه‌وه‌كان له ئێسكه‌كانه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ گوێچكه‌ی ناوه‌ڕاست و ئه‌و هێدفۆنانه كه‌ناڵی گوێ ناگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران گوێیان له زانیارییه‌كان بێت بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان بپچڕێنن. شیاوی وتنه، تا ئێستا ئه‌م ئامێره له لایه‌ن ناوه‌نده زانستیه‌كانه‌وه بوه‌ته جێگه‌ی مشتومڕی زۆر و هه‌موان چاوه‌ڕوانن كه له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا بكه‌وێته ده‌ست به‌كاربه‌ران و خه‌ڵك به باشترین شێوه سوودی لێ وه‌ربگرن . سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure