لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیاو لە یاریگای ئۆڵەمپیكۆ یانەی یۆڤانتۆس رووبەرووی یانەی میلان بویەوەو یارییەكەی لێ بردەوە .
یانەی یۆڤی توانی بە چوار گۆڵی بێوەڵام سەركەوتن تۆمار بكات كە مەهدی بن عەتیە دوو گۆڵ و دۆگلاس و نیكۆلاس كالینج بەهەلەَ چوارگۆڵەكەیان تۆماركرد.
پاش یارییەكە یۆڤی توانی بۆ جاری 13م لەمێژووی خۆی نازناوەكە بەدەست بهێنێت و بۆ جاری چوارەم لەسەر یەك بردنەوە لە یاری كۆتایی ئەو جامە تۆمار بكات.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure