10/5/2018 10:07 AM

بەرشەلۆنە پێنج گۆڵی لە ڤیاریاڵ كردو ریاڵ مەدریدیش دۆرا

لە یارییەكانی هەفتەی 36ی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپنۆ گۆڵبارانی یانەی ڤیاریاڵی كرد.

عوسمان دیمبلی و كۆنتینهۆ یەكی دوو گۆڵ و میسی گۆڵێكیان تۆماركرد.

یانەی ڤیاریاڵ تەنها گۆڵێكی لە رێگەی نیكۆلاس سانسۆنەوە تۆماركرد.

یانەی بەرشەلۆنە بەوبردنەوەیە توانی خاڵەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 90 خاڵ و لیۆنێل میسی بە 33 گۆڵ لە پیشەنگی گۆڵكاراندایە.

لەیارییەكی تردا یانەی ریاڵ مەدرید دۆرانێكی نوێی تۆماركردو لە پلەی سێەم مایەوە ,ئیشبیلیە لە یاریگای خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ ریاڵ مەدیدی توشی دۆران كرد.

سێرجۆ رامۆس لە یارییەكەدا ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد كاتێك گۆڵێكی لە خۆيان تۆماركرد وەدواتر لێدانێكی سزای لەدەستدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved