گۆڤاری (ستایل) له بابه‌تێكدا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وجۆره پیاوانه‌ی كه خانمان حه‌زیان لێده‌كه‌ن. له‌وباره‌یه‌وه خاتوو لۆته لوست ده‌ڵێت كه هۆكاری ئاشقبوونی خانمان په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌حمه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی خانمان لاوازن له‌كاتێكدا ئه‌مجۆره پیاوانه سه‌رنجیان راده‌كێشن. ئه‌و پیاوانه‌ی به‌رده‌وام گۆرانی ده‌ڵێن و ده‌نگیان خۆشه یان توانای ژه‌نینی ئامێری مۆیسیقیان هه‌یه، ده‌توانن هه‌ستی خانمان بجوڵێنن، جگه‌له‌وه‌ش هه‌روه‌ها خانمان به‌گشتی حه‌زده‌كه‌ن هاوڕێیه‌تی ئه‌و پیاوانه بكه‌ن كه له‌بواری هونه‌ردا كارده‌كه‌ن. له‌هه‌مانكاتیشدا تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر شێوازی گفتوگۆكردن و ئاماژه ده‌درێت به‌وه‌ی كه خانمان حه‌ز له‌و پیاوانه ده‌كه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان قسه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها زمانێكی پاراویان هه‌یه، له‌كاتێكیشدا پیاو توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌چه‌ند زمانێكی جیاواز گفتوگۆ بكات ئه‌وه خانمان گرنگی پێده‌ده‌ن. له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا لۆته لوست ده‌ڵێت كه خانمان حه‌زده‌كه‌ن له‌وجۆره پیاوانه نزیكببنه‌وه كه له‌ژیاندا روبه‌ڕووی بارودۆخێكی سه‌خت بوونه‌ته‌وه، چونكه زۆربه‌یان به‌ڕه‌حمن له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی كه هه‌ستیان ناسكه، بۆیه خانمان ئاماده‌ن هاوكاریان بكه‌ن. له كۆتاییشدا باس له‌سه‌ر پۆشاكی ره‌ش ده‌كه‌ن كه سه‌رنجی خانمان راده‌كێشێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت كه خانمان حه‌ز له‌وجۆره پیاوانه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام ژنه‌كانیان له‌باوه‌ش ده‌گرن و خۆشه‌ویستیان بۆ ده‌رده‌بڕن، چونكه به‌وشێوه‌یه ژنان زیاتر متمانه‌یان بۆ پیاوه‌كانیان دروستده‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure