10/5/2018 10:22 AM

ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێ بكه‌و ببه‌ به‌ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو

به‌وپێیه‌ی رێژه‌ی خانمان له‌ زیادبووندایه‌ بۆ كاركردن، بۆیه‌ پسپۆڕانی بواری ده‌روونی گرنگی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.

1- له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی به‌رنامه‌ بۆ كاركردن به‌ دوای مامۆستایه‌كدا مه‌گه‌ڕێ رێگات بۆ دابنێ، باشتر وایه‌ سوود له‌ زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌ربگریت كه‌ له‌ بواره‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌رده‌وام پرسیار بكه‌ به‌ڵام باشتروایه‌ خۆشت له‌سه‌ر بیروبۆچوونی خۆت ئه‌زموون دروست بكه‌یت.

2- له‌گه‌ڵ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی نوێ له‌ده‌ست خۆتی مه‌ده‌، بوێری ئه‌وه‌ت هه‌بێت كاری نوێ و جیاواز ئه‌نجام بده‌یت.

3- گه‌ر ترس هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگای سه‌ركه‌وتنت لێبگرێت، هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر كاغه‌زێك بینوسیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن هه‌ستێكی تایبه‌تت لا دروست بێت به‌هۆی سه‌ركه‌وتنت به‌سه‌ر ترسه‌كانتدا.

4- هه‌رگیز رێگا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ خۆش مه‌كه‌ كه‌ پێیانوایه‌ ناتوانیت به‌ خه‌ونه‌كانت بگه‌یت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وجۆره‌ بۆچوونانه‌ زیاتر هه‌وڵبده‌ سه‌ركه‌تن به‌ده‌ستبهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ربه‌رزی روبه‌ڕوویان ببیته‌وه‌.

خاك – و/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved