هه‌رچه‌نده خواردنی سیر سوودێكی ته‌ندوستی زۆری هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س نابێت بیخۆنسیر چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی چاره‌سه‌ركاریی تێدایه و له هه‌ردوو بواری پزیشكیی نوێ و پزیشكیی میللییدا به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س نابێت بیخۆن له‌وانه‌ش: ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی جگه‌ر و گورچیله‌یان هه‌یه، چونكه هه‌ندێك توخمی ژهراویی به ڕێژه‌ی به‌رز تێدایه و ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی خراپتربوونی دۆخی ئه‌و نه‌خۆشانه و تێكچوونی پرۆسه‌ی كیمیایی له ئه‌ندامه‌كانی له‌شیاندا. هه‌روه‌ها سیر زیانبه‌خشه بۆ ئه‌وانه‌ی كه سكچونیان تووش ده‌بێت، چونكه ڕیخۆڵه زیاتر چالاك ده‌كات و هه‌وكردنه‌كه‌ی زیاتر ده‌كات، ئه‌وانه‌شی په‌ستانی خوێنیان نزمه و نه‌خۆشییه‌كانی چاویان هه‌یه باشتره سیر نه‌خۆن، چونكه په‌ستانی خوێن نزمتر ده‌كاته‌وه و پۆشه‌ری لینجی چاو تووشی هه‌وكردن ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌چن بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی باشتره ماوه‌یه‌ك به‌ر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سیر نه‌خۆن، چونكه سیر یاریده‌ده‌ره بۆ ڕوونبونه‌وه‌ی خوێن، هه‌روه‌ها ژنانی دوو گیان و ئه‌وانه‌ی شیر ده‌ده‌ن باشتره سیر نه‌خۆن، چونكه نازانرێت خواردنی سیر چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆرپه و ساواكانیان. هه‌روه‌ها سیر كاریگه‌ریی نه‌گه‌تیڤی هه‌یه له سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێدانی دڵیان ناڕێكه و ئه‌وانه‌ی به‌ردی زراویان هه‌یه و په‌نكریاسیان هه‌وی كردووه و نۆره (فێ)یان هه‌یه، یان چه‌ند جۆرێك هه‌ستیارییان هه‌یه. ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش ئه‌و باوه‌ڕه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه سیر شتێكی به‌كاره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیر سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات ئه‌وا یارمه‌تیده‌ره له خۆپاراستن له تووشبوون به شێرپه‌نجه سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure