بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕێنمایی خوێندكاران ده‌كات كه: ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێت بخورێن (یان زۆر كه‌می لێ بخورێن) 1- شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان زۆر تێدایه. 2- خواردنه‌وه گازیه‌كان چونكه مادده‌ی كافاین و شه‌كریان تێدایه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان. 3- برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروستده‌كرێن: وه‌ك نان و سه‌موونی سپی. 4- چه‌ورییه چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری گۆشتی سوور‌و پێستی مریشك. 5- چپس. 6- فاست فود: وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا. 7- گۆشتی دروستكراو: وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كه‌نتاكی و باستڕمه. 8- شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌كراو. 9- مادده‌ی كافایین وه‌ك چاو قاوه: نابێت ڕۆژانه دوو كووپ زیاتر بخورێته‌وه‌و چای سه‌وزو قاوه‌ی سه‌وز باشتره. د.كامه‌ران وتیشی: باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته بخورێن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌مانه‌ن: 1- ئه‌وجۆره خۆراكانه‌ی كه به ئۆمێگا3 ده‌وڵه‌مه‌ندن، وه‌ك ماسی و گوێزو بادام و فستق. 2- زه‌یتی زه‌یتون، ڕۆژانه دوو بۆ چوار كه‌وچكی چێشتی زه‌یتی زه‌یتوون بخورێت و هه‌ر كه‌وچێك بخرێته ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی شله‌تین یان بكریته ناو زه‌ڵاته‌وه یان ڕۆژانه (٥ - ۱۰) زه‌یتون بخورێت و هه‌روه‌ها باشتره بۆ چێشتلێنان به‌كاربێت. 3- برۆكلی و سپێناخ و چه‌وه‌نده‌ری سوور، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به سه‌وزی بخورێت یان به كوڵاوی، پیازو سیر. 4- سێ‌و و توو و توتڕك. 5- ئۆڤۆگادۆ. 6- ده‌نكه كوله‌كه. 7- زه‌نجه‌بیل. 8- هێلكه به كوڵاوی باشتره، نابێت له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج هێلكه زیاتر بخورێت. 9- ماست: به‌بێ سهرتوێژو كه‌ره‌ی كه‌م چه‌وری. 10- ئاو خواردنه‌وه به‌بڕی پێویست له‌نێوان ژه‌مه‌كان، واته نیو سه‌عات پێش یان پاش ژه‌مه‌كان و هه‌موو سه‌عاتێك یه‌ك په‌رداخ بخورێته‌وه یان زیاتر. 11- ڕه‌شكه نیو كه‌وچك له‌ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی شیله‌تین بخورێته‌وه رۆژی دوو جار، هه‌روه‌ها زه‌یتی كه‌تان. 12- نه‌ستله‌ی ڕه‌ش: نه‌سته‌له‌ی سپی یان كه شیری تێدا بێت بێ سووده. 13- هه‌نگوین. 14- دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان: نانی ئاردی بۆرو برنجی بۆرو ساوه‌رو گه‌نمه‌شامی به كوڵاوی و شۆڤان. 15- پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك فاسۆلیاو نۆك و ماش و نیسك، هه‌روه‌ها قارچك. هه‌روه‌ها د.كامه‌ران رێنمایی ئه‌وه‌ش ده‌دات كه 1- خواردنی ژه‌می به‌یانی له‌كاتی خۆیدا بێت. *پێویسته پێش سه‌عات 7:30ی به‌یانی یان زووتر خورابێت. *ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان خوێندكار بێ نان خواردن نه‌چێته ده‌ره‌وه تا ئاستی شه‌كره‌ی خوێن دانه‌به‌زێت و زانیاری بیرنه‌چێته‌وه. *گرنگترین ژه‌می ڕۆژ: باشترین هه‌ڵبژارده‌كان بریتین له هێلكه یان ماست یان په‌نیر یان گوێز یان هه‌نگوین له‌گه‌ڵ نان یان سه‌موونی ئاردی بۆر. 2- خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆو ئێواره له‌كاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ پاپه‌ندبوون به خواردنی ژه‌می ئێواره پێش سه‌عات 7:00ی شه‌و یان زووتر. 3- خواردنی میوه‌و سه‌وزه سێ جار له‌نێوان ژه‌مه‌كان. *باشترین كات دوو سه‌عات پێش ژه‌مه‌كان یان پاش ژه‌مه‌كان. *خواردنی میوه‌كان به‌ته‌واوی سوودی زیاتره وه‌ك به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت خورایه‌وه پێویسته له ماڵه‌وه ئاماده‌بكرێت. *میوه‌كان پێویسته هه‌مه‌جۆرو ڕه‌نگی جیاواز بێت ئه‌گه‌ر له ماڵدا هه‌بێت، واته باشتره هه‌موو ڕۆژێك هه‌مان جۆر میوه نه‌خورێت. *سه‌وزه تا ڕه‌نگه‌كه‌ی تۆختر بێت باشتره. 4- خواردنه‌وه‌ی ئاو به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌نێوان ژه‌مه‌كان ئه‌گه‌ر (۱۱ په‌رداخ) بخۆیته‌وه له رۆژێكدا، ئه‌وا زیاتر له پێنج په‌رداخی ده‌چێت بۆ مێشك تا به باشی و چالاكانه كاری خۆی ئه‌نجامبدات. 5- رۆژانه زۆر گرنگه یه‌ك سه‌عات وه‌رزش بكه‌یت، هه‌موو نیو سه‌عات جارێك (۲ - ۳ خولهك) به‌پێ بڕۆ، به ڕۆیشتنه‌وه سه‌عی بكه. 6- پێویسته ڕۆژانه نزیكه‌ی نیو سه‌عات بچیته به‌ر هه‌تاو، باشترین كات سه‌عات ۹ – ۱۰ی به‌یانییه، ئه‌گه‌ر كه‌می ڤیتامین دی-ت هه‌یه یان هه‌بووه پێشتره نزیكه‌ی یه‌ك سه‌عات. 7- پێویسته پێش سه‌عات 10:00ی شه‌و خه‌وتبیت، شه‌وان (۷ - ۹) بنوو، به‌ڕۆژ له نیو سه‌عات زیاتر مه‌خه‌وه، ئه‌ویش پێش سه‌عات 3:00ی دوانیوه‌ڕۆ. 8- دووربكه‌وه له خواردنی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی گوایه یاده‌وری به‌هێزده‌كه‌ن و ناهێڵن زانیاریت له‌بیربچێته‌وه. 9- ته‌نها ده‌رمانێك كه ڕێگه پێدراوه بریتیه له پێكهاتوویهك كه بریتیه له ڤیتامینه‌كان و كانزاكان كه پێویسته ئه‌مانه‌ی تێدا بێت ( vitamin B-complex , iron , vitamin-D , omega 3 , 6 , 9, zinc , Seleinuim , , vitman-E, vitamin - C , -magnesium ,iodine ) به‌ڵام هیچ كاتێك شوێنی خواردن ناگرێته‌وه. 10- له‌ڕووی زانستیه‌وه نابێت خوێندكار به‌ڕۆژوو بێت، دوای تاقیكردنه‌وه‌كان ڕۆژووهكانت بگره‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure