12/5/2018 03:27 PM

فه‌یسبووك خانمان توشی خه‌مۆكی ده‌كات

نوێترین توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی ده‌ریخستوه‌ كه‌ ئالوده‌بوون به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتی و فه‌یسبوك به‌تایبه‌تی، خانمان توشی خه‌مۆكی ده‌كات.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هۆكاری ئه‌و ئه‌نجامه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ كاتێك خانمان سه‌یری ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ده‌كه‌ن، وێنه‌و پۆستی هاوڕێكانیان ده‌بینن، پاشان ژیان و گوزه‌ران و كاری خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن به‌ هاوڕێكانیان، ئه‌مه‌ش وا له‌ خانمان ده‌كات توشی خه‌مۆكی ببن و تا راده‌یه‌ك باوه‌ڕیان به‌ خۆیان نه‌مێنێت. كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت و له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا توشی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونیه‌كان ده‌بن.

توێژه‌ران رێنمایی خانمان ده‌كه‌ن كه‌ زۆر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارنه‌هێنن تاوه‌كو ئالوده‌ی نه‌بن، یان ئه‌گه‌ر به‌كاریشیان هێنا هه‌وڵ بده‌ن خۆیان به‌راورد نه‌كه‌ن به‌ هاوڕێكانیان.

خاك – و/ لانه‌ كاشان
س/ ئاژانسه‌كان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved