13/5/2018 03:22 PM

كاسرین زیتاجۆنز لەفیلمێکی فەیسبوکدا رۆڵ دەبینێت

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی بریتانی (کاسرین زیتاجۆنز) رۆڵی پاڵەوان دەبینێت لەکاری کۆمیدی (کوین ئەمریکا) کەیەکەم زنجیرەی گەورەیە کەفەیسبوک بەرھەمی دەھێنێت.
لەوبارەیەوە ئەو خانمە تەمەن ٤٨ ساڵانە کەھەڵگری خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠٠٣ یە بەھۆی رۆڵیەوە لەفیلمی شیکاگۆ ئەم زانیارییانەی پشت راست کردەوە و پەرۆشی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو پرۆژەیەی ئایندەدا.
کوین ئەمریکا دەچێتە جیھانی خانمە نمایشکارەکانی پێشبرکێی شاجوانی لەئەمریکا و تێیدا زیتا جۆنز رۆڵی راھێنەرێکی بوێر دەبینێت بەناوی (فیکی ئیلیس) کەچەندین داواکاری لێ دەکرێت بۆ کارکردن.
زنجیرەکە لە ١٠ ئەڵقە پێکھاتوە و ماوەکەی ٣٠ دەقیقەیە و لەرێی سەکۆی نوێی فەیسبوک ڤیدیۆ (وۆچ)ەوە نمایش دەکرێت.

خاك- ئاژانسەكان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved