بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ئازا‌و جه‌ربه‌زه دروستبكه‌یت له منداڵه‌كه‌تداو بتوانن به‌بێ پشتوانی كه‌سانی تر كاربكه‌ن بۆ هه‌ر كارێكیان چاویان له ده‌ست و یارمه‌تی خه‌ڵكانی تر نه‌بێت و بتوانن خۆیان بڕیار بده‌ن، جوتیار محه‌مه‌د رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی ئه‌م رێنماییانه ده‌داته دایكان و باوكان: 1- پێویسته كه‌مترین هاوكاری منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت له كاره ساده‌و سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌و یارمه‌تیخوازیه بهێنێت و پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و شانازی بكات به‌وه‌ی خۆی یارمه‌تیده‌ری خۆیه‌تی و پێوستی به یارمه‌تی كه‌سی تر نییه. 2- ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه منداڵ بۆ خۆی دروستی كردووه هه‌رچه‌ند ناڕه‌حه‌تیش بێت، مادام پێیخۆشه وازی لێبهێنن و ناچاری مه‌كه‌ن به وازهێنانی، لێیگه‌ڕێ با له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا بژی و بۆ خۆی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بدات و با ئازار بكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی پته‌وبێت و بیری فراوان بێت. 3- زۆرترین پێویستییه‌كان بۆ منداڵه‌كه‌ت دابینبكه، به‌ڵام گوێ به داخوازیه زۆر‌و نابه‌جێكانی مه‌ده، چونكه منداڵ داخوازی زۆر بێ بنه‌ماو سه‌یری هه‌یه هه‌رشتێك ده‌بینێت حه‌زده‌كات هی ئه‌و بێت، كاتێك تۆ هه‌موو داخوازییه‌كانت بۆ دابینكرد كه‌سێكی بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت، هه‌موو شتێكیش به مافی خۆی ده‌زانیت و له گه‌وره‌بوونیشدا كه‌سایه‌تیه‌كی داگیركاری و پاوانخوازی لێ دروستده‌بێت. 4- به‌شداری به منداڵه‌كه‌ت بكه له كاری به‌كۆمه‌ڵ و له هه‌ڵبژاردنه‌كان لێیگه‌ڕێ با خۆی شته‌كان هه‌ڵبژێرێت، ره‌نگ و جۆری ئه‌و شتانه‌ی بۆی ده‌كڕیت با خۆی بڕیاریان له‌سه‌ر بدات و هه‌ڵیانبژێرێت. 5- هه‌ندێك كاری سوكی پێبكه، بینێره بۆ شت كڕین، با به‌ته‌نها بڕوات شته‌كان هه‌ڵبژێرێت و بیكڕێت و بیهێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر شته‌كانیشیت به‌دڵ نه‌بوو با هه‌ر خۆی بیباته‌وه‌و داوای گۆڕینیان بكات ،نه‌ك تۆ ئه‌وكاره‌ی بۆ بكه‌یت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure