دوای ئاماده‌كردنی شیری قوت‌و، ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌ڵبگیرێت؟ ئه‌و به‌شه‌ی له منداڵه‌كه ده‌مێنێته‌وه دووباره خواردنی چ كاریگه‌رییه‌ك ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت؟ له‌مباره‌یه‌وه د.پشده‌ر عه‌بدڵڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان ده‌ڵێت: دوای ئاماده‌كردنی شیره‌كه ئه‌گه‌ر دات به منداڵه‌كه‌و هه‌ندێكی خوارده‌وه‌و هه‌ندێكی تری مایه‌وه، ئه‌وا راسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌بێت فڕێبدرێت، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه تێكه‌ڵبێت له‌گه‌ڵ میكرۆب. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شیره‌كه‌ت نه‌دابوو به منداڵه‌كه ئه‌وا ده‌توانیت تا یه‌ك كاتژمێر له پله‌ی گه‌رمی ژووردا به‌كاربهێنرێت، ئه‌گه‌ر له‌ناو سه‌لاجه‌شدا هه‌ڵیبگرێت تا 24 كاتژمێر ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت، به‌ڵام ده‌بێت دواتر مه‌مه شوشه‌كه بكه‌یته ناو ئاوێكی گه‌رم و پێش به‌كارهێنانی جوان تێكبدرێت، پاشان بۆ دڵنیابوون له ساردی و گه‌رمی شیره‌كه چه‌ند دڵۆپه‌یه‌ك له شیره‌كه بخه‌یته سه‌ر ده‌ستت. د.پشده‌ر ده‌شڵێت: شیر نابێت به مایكرۆ گه‌رمبكرێته‌وه‌و بدرێته منداڵ. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure