له‌نێوان رۆژانی 9-12ی نیسانی 2018 له شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیا نۆیه‌مین فێستیڤاڵی ڕۆژی كلتوری كوردی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م فێستیڤاڵه ڕێكخراوی چاندو هونه‌ری كوردی ساڵانه به‌رێوه‌ی ده‌بات و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی تیا نمایشكرا. له‌و فێستیڤاڵه‌دا جگه له نمایشی ده‌واری كوردی و ئه‌و كه‌ره‌سه‌و كه‌لوپه‌له كوردیانه‌ی كه له كورده‌واریدا به‌كارهاتوون، نمایشی هه‌ندێك شوێنه‌واری مێژوویی وه‌ك شورای دیاربكرو عسمه‌ت پاشا‌و لالشی تیاكرابوو. به‌شداربوان به‌جلی ئاڵ‌و واڵای كوردی و ڕه‌نگه سونبولیهكانی كورده‌وه به هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و ده‌هۆڵ و زوڕناوه فێستیڤالهكهیان ڕازانده‌وه. هه‌ر له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایشی كتێب وخواردنی كوردی كرابوو، كه‌ناڵی هه‌رێمی بایهریش ڕاسته‌وخۆ به‌شێكی گواسته‌وه‌و هه‌مان ئێواره‌ش ئاههگی گۆرانی مۆزیكی كوردی به به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له هۆڵی ڤیلالیۆنی ناوه‌ندی كلتوری شاره‌وانی نۆرنبێرگ به‌ڕێوه‌چوو. له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا فلمی كوردی و چه‌ند سینمیارێك سه‌باره‌ت به كورد‌و ئایندهی كورد به‌رێوه‌چوو. شایانی باسه، چه‌ندین ئه‌ڵمان و خه‌ڵكی بیانی و كوردانی هه‌رچوا رپارچه تیایدا به‌شداریان كردبوو. سه‌باره‌ت به‌م میهره‌جانه سه‌رۆكی چاندو هونه‌ری كوردی عه‌لی داڵ وتى: ئێمه ئه‌مانه‌وێ چاندو هونه‌ری كوردی پیشانی جیهان بده‌ین له‌م فێستیڤالًًًًَهدا كۆنسێرتمان هه‌یه به به‌بشداری هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا یه‌ڵدا عه‌باسی و هه‌ڤال ترییۆ له‌ڕۆژی دووه‌مدا سینه‌مای كوردی و پانێلی كراوه‌ی سیاسی و قسه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی كوردی ڕۆژی سسێههمین و چواره‌میش به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان كۆنسێرتی كۆتایی به‌رێوه ده‌چێت. وتيشى: ئه‌مانه هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه په‌یامی كورد بگه‌یه‌نینه دنیا كه كورد شانبه‌شانی ئازایه‌تی و شه‌ڕكردن له‌دژی تیرۆر‌و زولم و زۆر‌و چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان چاندو هونه‌رو خۆشويستنیشی هه‌یه‌و وه‌ك هه‌موو میللـه‌تانی دنیا دڵی پڕه له جوانییه‌كانی ژیان و هونه‌رو خۆشه‌ویستی. خاك - شیهاب عوسمانم/ ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure