وابڕیاره 82 خاتوون له فێستسڤاڵی كان به‌سه‌ر فه‌رشی سوردا تێپه‌ڕن، بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر رێژه‌ی دیاریكراوی به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلم كه هه‌ڵبژێردراون بۆ به‌شداریكردن له كێبڕكێی 71 ساڵه‌ی فێستیسڤاڵه‌كه. له‌نێو ئه‌وانه‌ی بڕیاره ده‌ربكه‌ون، هه‌ریه‌ك له سه‌لما حایك و جین فۆنداو پاتی جینكینزو ده‌رهێنه‌ری فیلمی وۆنده‌رومن و ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی ئه‌گنس فاردا خاوه‌نی خه‌ڵاتی گه‌ڵا په‌روانه‌یی ئاڵتوونین. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌ری فێستیڤاڵی كان وه‌ك كریستن ستیوارت و ئاڤا دوفێرنای و لیا سیدو. ژماره 82 له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه رێكخراوه كه خاتوونه‌كان كاری ده‌رهێنانیان بۆ كردووه‌و له كێبڕكێی گه‌ڵاپه‌روانه‌ی ئاڵتوونی نمایشكراون، له كاتێكدا پیاوان ده‌رهێنانیان بۆ 1645 فیلم كردووه. جین كامبیۆن تاكه براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته بوو، هه‌روه‌ها تێری فارماكس ئاشكرایكرد كه ئه‌و چالاكییه بۆ ده‌رخستنی رۆڵی ژنانه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure